riklam

نووسه‌رێكی ناسراوی كورد كۆچی دوایی كرد

ئەدەب وهونەر 11:38 AM - 2018-11-23
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس د.محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی له‌ ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا له‌سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

یه‌كێك له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی د.هه‌ورامی تایبه‌ت به‌PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ 23-11-2018 د.محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستا له‌ ته‌مه‌نی 90 ساڵی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

وتیشی: ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ناحیه‌ی بیاره‌ به‌خاك ده‌سپێدرێت و پرسه‌كه‌شی هه‌ر له‌ ناحیه‌ی بیاره‌ ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ د.محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه‌ له‌وانه‌، كاكه‌ییه‌كان، مێژووی هه‌ورامان، زانستی ئایینه‌كان.

كۆچكردوو به‌ ده‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی هه‌یه‌ و سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین نامه‌ی ماسته‌ری كردووه‌ و له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی و عیراق و ئێران وه‌ك مامۆستا وانه‌ی وتۆته‌وه‌.

بڕیاربوو له‌سه‌ره‌تای مانگی 11 ی ئه‌مساڵ نوێترین كتێبی به‌ناوی زانستی ئایینه‌كان بڵاو بكاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌یتوانی.


PUKmedia  هه‌نگاو جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket