riklam

دیداری هونه‌ری له‌گه‌رمیان ده‌ستی پێكرد

ئەدەب وهونەر 11:38 PM - 2018-11-22
.

.

به‌به‌شداری خالد دۆسكی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هونه‌ردۆستان و هونه‌رمه‌ندانی شاروشارۆچكه‌ جیاوازه‌كانی  كوردستان و عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دیداری هونه‌ری گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد.

 

له‌میانه‌ی ووته‌كه‌یدا له‌ ده‌ستپێكی دیداری هونه‌ری گه‌رمیان سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشكی خسته‌ سه‌ر كاریگه‌رییه‌ پۆزه‌تیڤ و گرنگه‌كانی هونه‌ر له‌به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌

سه‌ڵاح كوێخا ووتی:" ده‌كرێ بڵێین ژیان به‌هونه‌روه‌ جوانه‌ ئه‌وه‌ هونه‌ره‌ كه‌ مرۆڤ له‌جه‌نجاڵی و ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی دونیا دورده‌خاته‌وه‌ هونه‌ر هۆكارێكی گرنگی به‌خته‌وه‌ری و خاڵێكی به‌هێزی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه‌".

 

سه‌ڵاح كوێخا رونیكرده‌وه‌:" له‌به‌ر گرنگی هونه‌ر و كاریگه‌رییه‌ باشه‌كانی ئه‌كری ئیمه‌ش وه‌ك گه‌لانی جیهان و بگره‌ زیاتریش له‌خه‌می هونه‌ردابین و په‌ره‌ به‌توانا هونه‌رییه‌كان بده‌ین".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:" به‌لای ئێمه‌وه‌ ئه‌م دیداره‌ بۆ گه‌رمیان زۆر گرنگه‌ به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی سڕبوون و چه‌قبه‌ستویی هونه‌رو چالاكی هونه‌ری له‌سنوره‌كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئومێدی خواست دیبه‌یته‌ كراوه‌كانی نیو چوارچێوه‌ی دیداره‌كه‌ بتوانن به‌ڕاشكاوانه‌ باس له‌ڕه‌وشی هونه‌ر له‌گه‌رمیان بكه‌ن و  ڕاسپارده‌ی پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ربكه‌ن و وێستگه‌یه‌كی گرنگ و پرشنگداربن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی هونه‌ر له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا و ئیمه‌ش له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌شێك ده‌بین له‌چاره‌سه‌ركردنی هه‌ركێشه‌و له‌مه‌په‌ر و ئاسته‌نگێك".

 

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان خۆشحاڵی خۆی به‌ كردنه‌وه‌ی هۆڵی هونه‌ر له‌گه‌رمیان-كه‌لار خسته‌ڕوو

ووتیشی:" ده‌زانین گه‌رمیان پیویستی به‌هۆلی مۆدێرنتر و گه‌وره‌ترهه‌یه‌ به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌ ده‌توانری سود له‌م هۆله‌ وه‌ربگیردریت بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی هونه‌ریبه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی ناوچه‌كه‌كرد".

 

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی  به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌كرد كه‌ ئه‌ركیان كێشا له‌ریكخستنی ئه‌م دیداره‌ و سوپاسی هیزه‌ ئه‌منیه‌كان و ته‌واوی ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوانه‌كرد كه‌هاوكارو هه‌ماهه‌نگبون له‌پیناو سه‌ركه‌وتنی  دیداره‌كه‌دا". 

له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان موژده‌ی چالاكیه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری دیكه‌ی له‌سنوه‌ركه‌ و له‌شاری كفری ڕاگه‌یاند به‌پاڵپشتی هونه‌رمه‌ندان و له‌سه‌ر بودجه‌ی  به‌ڕیز قوباد تاڵه‌بانی  جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت".

 له‌كۆتاییدا ئومێدی سه‌ركه‌وتنی دیداره‌كه‌ی خواست و هاوكاری  هونه‌رمه‌ندانی شاری سلیمانی بۆ  چالاكی یه‌ هونه‌رییه‌كانی گه‌رمیان به‌رزنرخاند و دوباره‌ به‌خێرهاتنی ته‌واوی میوانانی دیداره‌كه‌ی كرد".

 

دیداری هونه‌ری گه‌رمیان پێنج شه‌ممه‌ 22ی 11 ی 2018 ده‌ستی پێكرد و بۆماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ،چالاكی یه‌كانی دیداره‌كه‌ بریتین له‌ (موزیك و مه‌قامات و گۆرانی و دیبه‌یت و شانۆ و شانۆی سه‌رشه‌قام و فیلم و كورته‌فیلم و چه‌ندین چالاكی دیكه‌).

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket