ئه‌ڵمانیا.. توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان وایكردوه شوێنی داڵده‌دانیان زیادبكرێن
ژنان 01:35 PM - 2018-11-22.
له‌دیدارێكی كه‌ناڵی دووی ڕه‌سمی ئه‌ڵمانیا ZDF وه‌زیری ژنان و خانه‌واده‌ی ئه‌ڵمانیا "فرانس گیفی" چه‌ندین داتای سه‌باره‌ت به‌توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان له‌ئه‌لمَانیا خسته‌ڕوو و ڕاشیگه‌یاند: شوێن و په‌ناگه‌ی ژنان له‌ئه‌ڵمانیا فراوان ده‌كرێت و له‌پێناوی پشتگیری له‌په‌ناگه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه‌توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت حكومه‌تی ئه‌ڵمانی بودجه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه زیاد ده‌كات ئه‌و شوێنانه‌ش تایبه‌ته به‌وانه‌ی كه‌له‌ده‌ست توندوتیژی به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپی هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه راده‌كه‌ن و ماڵ به‌جێدێڵن.
وه‌زیری خێزانی ئه‌ڵمانی ئاشكراشیكرد: له‌ساڵی ڕابردودا 147 ژن له‌لایه‌ن هاوسه‌رو دۆسته‌كانیانه‌وه كوژراون.
وه‌زیری فیدراڵی خانه‌واده‌ی ئه‌لمَانی "فرانزیسكا گیفی" كه‌سه‌ر به‌پارتی سۆسیال دیموكراته‌كانه رایگه‌یاند: له‌ئه‌ڵمانیا 350 حه‌شارگه‌و 600 ناوه‌ندی ڕاوێژكاری هه‌یه كه ساڵانه بۆ پشتگیری 30 هه‌زار ژن كار ده‌كه‌ن و به‌پله‌ی یه‌كه‌میش په‌یوه‌ندی و به‌هاناوه چوونی حاڵه‌تی كتوپڕیه‌وه هه‌یه..له‌به‌رنامه‌ی"به‌یانی"كه‌ناڵی دووی ئه‌ڵمانیدا وه‌زیری ژنان و خانه‌واده‌ی ئه‌ڵمانی دوپاتیكرده‌وه، به‌هاوكاری مادی ده‌سه‌لاتی فیدرالی حه‌شارگه‌ی تایبه‌ت به‌ژنان فراوان ده‌كرێت وتیشی ئه‌و به‌رمانه‌یه بۆ فراوانكردنی پێكهاته‌ی ناوچه‌كانه‌و له‌ساڵی2019 دا به‌پێی پلانی فیدرالی ده‌ستپێده‌كات و به‌پێی ئه‌و پلانه شه‌ش ملیۆن یۆرۆ ده‌خرێته سه‌ر بودجه‌ی بۆته‌رخانكراو و خه‌مڵێندراو له ساڵی 2020 شدا 35 ملیون یورو زیاد ده‌كرێت ئه‌مه‌ش له‌پێناوی دابینكردنی شوێن وحه‌شارگه‌ی باشتر جگه له‌مه‌ش كۆبونه‌وه‌ی سه‌ر مێزی ڕوبه‌ڕوو له‌وه‌زاره‌تی كاروباری ژنان له‌پێناوی ڕێكخستنی كاروباری شار‌و شاره‌وانیه‌كان وخسته‌نه‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه‌كان ئه‌نجام ئه‌درێت ئه‌م پرۆسه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ش بۆ هه‌موو ژنێكه كه‌له ئه‌ڵمانیادا بژی به‌بی جیاوازی.
وه‌زیری خانه‌واده‌و ژنان وتیشی: ده‌كرێت وایدانێن له‌سه‌دا 20% ی ئه‌و قوربانیانه داوای یارمه‌تیان كردبێ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كه جێی نیگه‌رانی و مه‌ترسیه.. وه‌زیری ژنان وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌شی دایه‌وه كه‌ده‌ڵێ كۆچبه‌ران فاكته‌رێكی سه‌ره‌كین بۆ توندوتیژی و له‌م باره‌یه‌وه وتی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه‌و ناشتوانرێ ئه‌وه بسه‌لمیندرێ كه‌زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ئه‌ڵمانی بن هه‌روا به‌ئاسانی ناكرێ بڵێین ڕاسته یان ئه‌ڵمنی لێ بێبه‌ری بكه‌ین..هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه له‌ساڵی 2017 دا نزیكه‌ی 114 ژن له‌ئه‌ڵمانیا بونه‌ته قوربانی توندوتیژی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه كوژراون،له‌ساڵی 2012 دا ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه زیاتر له100 ژن بووه پیاوانیش هه‌بوون به‌ته‌وره‌وه له‌به‌رامبه‌ر ژنه‌كانیان ڕاوه‌ستابوون.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م كه‌یسه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ژنان كریستل هانمان له‌براندنبۆرگ ده‌ڵێ كێشه‌یه‌كی تر هه‌یه ژنانێك هه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تی ده‌بێ چاوه‌ڕانیه‌كی زۆر بكه‌ن..!! هه‌روه‌كو چۆن دكتۆری ده‌روونی"ستیڤانی كروگر" له‌ناوه‌ندی "ڤیفانتیس هومبولت كلینیكۆم" له‌به‌رلین ده‌ڵێت ژنان ده‌یانه‌وێ كێشه‌كانیان له‌سه‌ر فه‌رش گسك به‌ن به‌تایبه‌تی كاتێك منداڵ تێوه ده‌گلێت یان متمانه‌ی مادیان ده‌كرێته سه‌رو پاره‌ی منداڵ ده‌بێته فاكته‌ری قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان.
وه‌زیری ژنان وكاروباری خێزان ده‌ڵێت، له‌سه‌رژمێریه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه له‌ساڵی رابردودا توێژێكی تر سه‌ری هه‌ڵداوه ئه‌وه‌ش ڕق و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و ناچاركردنه به‌كاری به‌زۆری له‌ش فرۆشی..!! وه‌زیری فیدراڵی ژنان و كاروباری خێزانی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌ته‌له‌فۆنی هاوكاری توندوتیژی ژنان دا‌و وتی: ئه‌كرێت ئه‌و كارئاسانی و هاوكارییه به‌خۆڕایی بۆ ئه‌و ژنانه دابین بكرێت تا له‌هه‌ركاتێكدا بێت بتوانن په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆو خۆڕایی بكه‌ن به‌ژماره ته‌له‌فۆنی دیاریكراوه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و پیاوانه‌ش كه‌ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كانیاندا كه‌ئه‌مه رێژه‌یه‌كی كه‌مه له‌چاو ژنان دا.
PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28