riklam

رەشكەی منی

بابەتی گۆڕاو 04:13 PM - 2018-11-21
.

.

رەشكەی منی
د.شێركۆ عبدالله‌‌

– قەناعەتم وایە پاییز مەكتەب سیاسیی وەرزەكانە.
– زۆر ناخۆشە تاقە شوێنێ‌ كە چاوەڕێت بكەن لێی بێیتە دەرێ‌ ئاودەست بێ‌.
– زوربەی خەڵك خۆیان لە زوربەی خەڵك بە ئاقڵتر ئەزانن.
– رەشكە دەرمانی هەموو دەردێكە، كەچی بەیەكێك بڵێی رەشكەی منی پێی ناخۆشە.
– هەندێكجار (ئارەزووی خۆتە) یەعنی چاوت دەرێ‌.
– لەوڵاتێكدا ئەژین ئافرەتێك رەشیق بێ‌ پێی ئەڵێن مارمێلكە تۆپیو.
– لەدوای قاز، تاقە مەخلوقێك كە تەڕ نابێ‌ مەسئولە.
– زەلام هەیە ئەوەندە نەخوێندەوارە ئەڵێ‌ شەهادە لە پارە باشترە.
– دكتۆرەكان ئەڵێن یەكەم سەبەبی پێستی وشك خاولییە.
– لەم سەردەمەدا حەیوان ئەو كەسەیە مۆبایلەكەت لە شاحینەكە ئەكاتەوە.
– خۆزگەم بە خاشقچی ئیتر مەجبوور نییە پاكانە بكات بڵێ‌ ئۆپۆزیسیۆن نیم.
– ئەوەی كە كەس ناتوانێ‌ بەڕووتی بیبینێ‌ هەقیقەتە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket