riklam

سلێمانی.. دابه‌زینی نرخی به‌نزین سوودی بۆ شۆفێران نییه‌

ئابوری 02:02 PM - 2018-11-20
.

.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری دابه‌زینی نرخی به‌نزین نیه‌و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر پارێزگاری سلێمانی كاری له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی بكردایه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زیاتر نرخی به‌نزین داده‌به‌زی.

رێكه‌وت زه‌كی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دابه‌زینی نرخی به‌نزین له‌ سلێمانی به‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م به‌ بێ ئاگاداری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌.

وتیشی: پێشتر له‌ لایه‌ن لیژنه‌كه‌مانه‌وه‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ دابه‌زینی نرخی به‌نزین پێشكه‌ش به‌ پارێزگای سلێمانی كراوه‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ كاری بكردایه‌ بۆ هه‌میشه‌یی و به‌رێژه‌یه‌كی زۆر نرخی به‌نزینمان داده‌به‌زاند.

رێكه‌وت زه‌كی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دابه‌زینی نرخی به‌نزین له‌ سلێمانی ته‌نها به‌نزینی نۆرماڵی گرتوه‌ته‌وه‌و جۆره‌كانی دیكه‌ی به‌نزین هه‌ر به‌هه‌مان نرخی جارانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دابه‌زینی نرخی به‌نزینی نۆرماڵ له‌ 15 - 25 دیناره‌ بۆ هه‌ر لیترێك كه‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌و شۆفێران سوود له‌و دابه‌زینی نرخه‌ نابینن.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket