riklam

لە چین هەفتانە دوو کەس دەبنە ملیاردێر

ئابوری 06:42 PM - 2018-11-19
.

.

بە پێی راپۆرتێکی بانکی « یو بی ئێس» ی سویسرا و کۆمپانیای « برایس ۆتەر هاوس کوپەرز» بێت، ساڵی 2017 لە چین هەموو هەفتەیەک دوو کەس بوونەتە ملیاردێر، بەمەش چین زۆرترین ژمارەی ملیاردلێرەکانی جیهان پێکدەهێنێت، هەر بە پێی ئەو راپۆرتەش بێت، لە ئێستادا چین بۆتە باشترین شوێن بۆ دەوڵەمەندەکانی جیهان، بۆئەوەی پارەکانیان تێدا سەرمایەگوزاری بکەن، چونکە دەرفەتی دەوڵەمەند بوون و قازانجکردنی زۆری تێدایە.

سامانیان دەگاتە 1.12 ترلیۆن دۆلار

هەر بە پێی ئەو راپۆرتە بێت، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی 2017 سامانیان سەرو ملیاردێک دۆلار بووە، دەگاتە 373 کەس، کۆی گشتی سامانی ئەمانەش دەگاتە 1.12 ترلیۆن دۆلار .

تا ساڵی 2016 تەنها 16 ملیاردلێر هەبووە

چین کە پێشتر پێڕەوی لە سیستەمێکی کۆمۆنیستی دەکرد، رێگە‌ی بە دروستبونی چینی دەوڵەمەند نەدەدا، بەڵام لە پاش پێڕەویکردنی سیاسەتی کرانەوە و سەرمایەگوازریی، ژمارەی دەوڵەمەند و ملیاردلێرەکانی چین زۆر بووە، چین لە چاو وڵاتانی تری رۆژئاوا، هەتا ساڵانێکی زۆر، لە ریزی دواوە بوو، هەتاوەکو ساڵی 2016 ، ژمارەی ملیاردلێرەکانی چین، تەنها 16 کەس بووە. بەڵام لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا، چۆتە ریزی یەکەمی وڵاتانی جیهانەوە.

دروستکردنی کۆمەڵێک کۆمپانیای مەزن و سەرکەوتوو

لەمبارەیەوە جۆزێف ستادلەر سەرۆکی لیژنەی تایبەت بە سەرمایەدارانی جیهان لە بانکی « یو بی ئێس» بە کەناڵی بی بی سی بەریتانیای راگەیاند: لە ماوەی چەند ساڵی پێشوودا ، ملیاردلێرە چینییەکان، کۆمەڵێک کۆمپانیای سەرکەوتوویان لە جیهان دروستکردووە، کە ئەمەش وایکردووە ئاستی ژیانیان باشتر بێت و دەوڵەمەندتر بن.

باشكردنی هەلومەرجی ئابووری وەربەرهێنان

لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت : ئەمە تەنها سەرەتایەکە،چونکە ژمارەیەکی زۆری چینی هەن، کە داهێنەری گەورەن لە بواری تەکنەلۆژیی و بەرهەمەکانیشان زۆرباشن. راشیگەیاند: جگە لە تواناکانی خۆیان، حکومەتیش پشتگیری باشیان دەکات و هەلیان بۆ دەرەخسێنێت، نەک تەنها بۆ دروستکردنی کۆمپانیاکان ، بەڵکە بۆ گۆڕینی ئاستی ژیانیان و هەنگاونان بەرەو باشترکردنی رەوشی ئابووریان و دەوڵەمەندبوونیان.

زۆربەیان پیاوانی کاری سەرکەوتوون

هەر بە پێی ئەو راپۆرتە بێت، لە 97% ملیاردلێرەکانی چین، لە رێگەی شەرعییەوە دوڵەمەند بوون، واتە بە هۆی بازرگانی قاچاخ و نا شەرعی دەوڵەمەند نەبوون، وەکو لە زۆرێک لە دەوڵەتانی تازە پێگەیشتوو. هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە، ئەوانەی کە بونەتە ملیاردلێر، لە بواری تەکنەلۆژیا و سوپەرمارکێتدا کاردەکەن.

بۆتە باشترین وڵات بۆ دەوڵەمەندەکانی جیهان

لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە : لە ئێستادا بەهۆی باشبوونی رەوشی ئابووریی و وەبەرهێنان لە چین، وایکردووە کە زۆربەی پیاوە دەوڵەمەندەکانی جیهان، بەرەو چین بڕۆن و لەوێندەر سەرمایەگوازری بکەن، چونکە باشترین شوێنە بۆ بەدەستهێنانی قازانجی دارایی و دەوڵەمەندە بوون.

PUKmedia سەرچاوە: -بی بی سی. عەرەبی

و/ ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket