riklam

پۆستە ئیدارییەكانی خورماتوو بەكورد دەدرێتەوە

کوردستان 05:39 PM - 2018-11-19
.

.

حزبه‌ كوردییه‌كانی خورماتوو جگه‌ له‌ پارتی كۆده‌بنه‌وه‌و تاوتوێی پۆسته‌ ئیداریه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌مال محێدین نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری حزبه‌ كوردییه‌كانی خورماتوو جگه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ د. حه‌سه‌ن قائیمقامی خورماتوو كۆبونه‌وه‌.

وتیشی: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوا به‌شی كورد كرا له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی قه‌زای خورماتوو وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و كشتوكاڵ و ئاو و شاره‌وانی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌هه‌تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن و كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.


PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد/ خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket