riklam

كوردو توركمان بۆ كێشەی زەوی و زار هەماهەنگی دەكەن

کوردستان 05:12 PM - 2018-11-19
.

.

بۆ یەكەمین جار توركمان دەستپێشخەری دەكات بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ كورد بەمەبەستی فشارخستنە سەر حكومەتی ناوەند بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی زەوی و زارو كشتوكاڵی كەركوك.

مەردان عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستانیش بۆ رایگەیاند: پێش چەند رۆژێك جوتیارانی نەتەوەی توركمان سەردانیان كردون تا بە هاوبەشی كار لەسەر كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكانمان بكەین.

ئاماژەی بەوەشكردوە: هەردوولا رێككەوتوون لەسەر ئەنجامدانی كاری هاوبەش، وەك ئەنجامدانی رێپێوانێك یاخود سەردانی وەزیری كشتوكاڵی عیراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك.

ئەوەشی وتوە: توركمانەكانیش گەیشتونەتە ئەو راستییەی كە زەوییەكانیان داگیردەكرێت و مافیان دەخورێت، بۆشیان دەركەوتووە ئەگەر بیانەوێت مافەكانیان بەدەستبهێننەوە تەنها لە رێگای كوردو بەكاری هاوبەشەوە پێیان دەكرێت.

PUKmedia لەهەواڵەوە وەگیراوە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket