كۆمپانیایەك دەستی گرتووە بەسەر 40 دۆنم زەویدا
کوردستان 05:00 PM - 2018-11-19.
سەرۆكی لقی دهۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان تۆمەتبار دەكات بەوەی دەستی بەسەر 40 دۆنم زەوی مامۆستایانی دهۆكدا گرتووە كە بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان تەرخان كراوەو دەیەوێت بۆ پڕۆژەی دیكە بەكاری بهێنێت.
وەهبی یونس، سەرۆكی لقی دهۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وتى"ساڵی2014 رێككەوتنێكمان لەگەڵ كۆمپانیایەك بەناوی (ر) واژۆكرد و ئەنجومەنی وەزیران پارچە زەوییەكی40 دۆنمی لەشاری دهۆك دابینكرد، بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێ بوون، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی وخراپی بارودۆخی مامۆستایان ئێمە ئەو رێككەوتنەمان هەڵوەشاندەوە، بۆیە دەبێت كۆمپانیەكە ئەو پارچە زەویە رادەستی ئێمە بكات بۆ ئەوەی بیدەینە كۆمپانیایەكی تر".
سەرۆكی لقی دهۆكی یەكێتی مامۆستایان ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئێستا كۆمپانیاكە زەویەكە بەمۆڵكی خۆی دەزانێتو داگیری كردووەو زۆر هەوڵمانداوە لەرێگای سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانو كارگێڕی پارێزگای دهۆك بەمەبەستی گەڕانەوەی ئەو پارچە زەوییە، بەڵام هەوڵەكانی ئێمە بێسوود بووەو هەتاوەكو ئێستا ئەو پارچە زەوییە لەسەر ناوی ئەو كۆمپانیایە ماوە.
وەهبی یونس جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە تەنها ئەو پارچە زەوییە بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی دهۆك تەرخان كراوەو ئەگەر كۆمپانیاكە زەوییەكە رادەست نەكاتەوە پڕۆژەی دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی دهۆك، ئیدی جێبەجێ ناكرێت.
بەپێی بەدواداچوونەكان، كۆمپانیای (ر) بەنیازە هەر شوقەیەك بەبڕی 50هەزار دۆلار دروست بكاتو مانگانە 300 دۆلار وەربگرێتو لقی دهۆكی یەكێتی مامۆستایان ئەو بڕە پارەیەیان بەلاوە زۆرەو دەیانەوێت بیدەنە كۆمپانیایەكی تر كە بەبڕێكی كەمترو بەقیستی كەمتر شوقەكان دروست بكات.
سالار حاجی بەرپرسی پەیوەندیو راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان لەشاری دهۆك وتى"ئەم پارچە زەوییە ئەنجومەنی وەزیران نەیداوە بەو كۆمپانیایەو تائێستاش پارچە زەوییەكە تاپۆیە لەسەر شارەوانی، ئێمە ئەو پڕۆژەیەمان رانەگرتووە، بەڵكو تاوەكو ئێستا كێشە لەنێوان یەكێتی مامۆستایانو كۆمپانیەكە هەیە و نەگەیشتوونە رێككەوتنی كۆتایی".
PUKmedia ژیان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مهڵبهندی دیراساتی یهكێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا دهستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28