riklam

لەكەركوك دەستبەسەر بڕێكی زۆر دەرماندا دەگیرێت

کوردستان 04:55 PM - 2018-11-19
.

.

لە گەڕەكێكی خواروی شاری كەركوك دەستبەسەر بڕێكی زۆری دەرمانی قاچاغدا دەگیرێت كە بڕەكەی بە دوو ملیار دینار مەزەندە دەكرێت.

سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵا، بە هەفتەنامەی (هەواڵ)ی، رایگەیاندوە: دەزگا ئەمنیەكانی كەركوك لەگەڕەكی دۆمیزی خوارووی شارەكە، دەستیان بەسەر بڕە دەرمانێكی زۆری بێ مۆڵەتدا گرتووەو بەپێی خەمڵاندنەكانی پسپۆڕانی دەرمانسازیش نرخی دەرمانە قاچاغەكان دەگاتە دوو ملیار دیناری عیراقی.

بەپێی وتەی سەرچاوەكە: ئەو بڕە دەرمانە لە مالێكدا حەشاردرابوو كە هیچ مۆڵەتیكی یاسایی و وەزارەتی تەندروستی نەبووە.

ئەوەشی راگەیاندوە: هاوردەكردنی ئەو بڕە زۆرە دەرمانە بەڕێگایەكی قاچاغ و نایاسایی هاتۆتە شارەكەوە.

بەڕێوبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك و بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوكیش بەبیانوی پەیوەست نەبوونیان بەو بابەتەو نەبوونی زانیاریی ئامادەنەبوون هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە بدەن.

PUKmedia لەهەواڵەوە وەرگیراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket