riklam

كتێبەكانی خاتوو گەلاوێژ دابەشدەكرێت

ئەدەب وهونەر 04:49 PM - 2018-11-19
.

.

له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی ساڵیادی دامه‌زراندنی سایتی گه‌لاوێژ، سه‌رجه‌م به‌رهه‌م و كتێبه‌كانی خاتوو گه‌لاوێژ پێشكه‌ش به‌ كتێبخانه‌ی گشتی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌كرێت.

ژینۆ عەبدولڵا، بەڕێوبەری سایتی galawezh.com ئاماژەی بەوەدا، بڕیارە ڕۆژی چوارشەمە 21-11-2018 لە مەراسیمێكی تایبەتدا، لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی سلێمانی، تەواوی بەرهەمەكانی خاتوو گەلاوێژ كەنزیكەی 21 بەرهەمە لە بواری ژانەرەكانی ڕۆمان و چیرۆك و نۆڤلێت و یادەوری و وەرگێڕان و ئەدەبی منداڵان پێشكەش بە سەرجەم كتێبخانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكرێت كەژمارەیان 42 كتێبخانەیە.

لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا لە سەرجەم كتێبخانەگشتیەكانی پارێزگای هەولێر كە ژمارەیان 38  كتێبخانەیە و لە سنوری پارێزگای دهۆك 8  كتێبخانەیە دابەشدەكرێت و دواتر لە شاری كەركوكیش دابەشدەكرێن. 

بەڕێوبەری سایتی galawezh.com ڕوونیشیكردوە، لە بەرنامەشدایە لە قۆناغی داهاتوودا بەسەر كتێبخانەكانی سەرجەم زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان و كەركوك دابەشدەكرێت.

شایەنی ئاماژە پێكردنە تەواوی بەرهەمەكانیش بە شێوازی pdf لە سایتی  galawzh.com بڵاوكراوەتەوە بەرهەمەكانیش بریتین لە: -

بیرەوەرییە هەرگیز لەبیر نەكراوەكانی من- بەشی یەكەم
-بیرەوەرییە هەرگیز لە بیر نەكراوەكانی من- بەشی دووەم
-بەرەو ئەشكەوتی دلێران – بەرگی یەكەم
--بەرەو ئەشكەوتی دلێران –بەرگی دووەم
-كارەكەر-نۆڤلێت
-دایك كوڕ-ڕۆمان
-ڕێبوارێكی سەرگەردان
-ئەفسانەی گەلی ناو گردان، چیرۆكی فۆلكلۆری بۆ مێرمنداڵان
-لەسەر باڵی سیمرخ-ڕۆمان
-بووكی ئاتە خان- چیرۆك
-گەشتی كوردستان –چیرۆك
-سێ كورتیلە چیرۆك بۆ مێر منداڵان
-پەروەندی ئیداری-عەزیز نەسین-وەڕگێڕان
-پایزو بەهاری خونچە
-اوراق من سيرة زاتية
-العالم غابة
-اسطورة كلي ناو كردان
-قصص للاطفال
-عابر سبيل هائمة
- نحو كهف الشجعان
-كتلة اتة خان

PUKmedia تایبه‌ت

9 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket