riklam

د. به‌رهه‌م و بن سه‌لمان په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌

عیراق 04:37 PM - 2018-11-19
.

.

سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ شازادە محەمەد کوڕی سەلمان جێنشینی پادشا و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری بەرگری عەرەبستانی سعودیدا رێوشوێنەکانی گەشە پێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و شانشینی عەرەبستانی سعودی برایان تاوتوێکرد.
 
لە میانەی دیدارێکدا سەرۆک بەرهەم ساڵح لەگەڵ شازادە  محەمەد کوڕی سەلمان جێنشینی پادشا بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرد بە بۆنەی وەرگرتنی ئەرکەکانی سەرۆک کۆماری عێراق و خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی بە بۆنەی سەردانەکەیان بۆ عەرەبستانی سعودی.
 
لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١١/١٩ لە شوێنی مانەوەی سەرۆک بەرهەم ساڵح لە ریاز بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی رێوشوێنی بەرەوپشبردنی نێوان هەردوو وڵاتی برا و گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی عەرەبی و هه‌رێمایه‌تی.
 
سەرۆک کۆمار لە وتەکانیدا گرنگی کاراکردنی هەموو کایە و بوارەکانی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵاتی دووپاتکردەوە بەو جۆرەی خزمەت بە هەردوو گەلی برا دەکات، بەڕێزیان له‌ درێژه‌ی وتەکانیدا ڕایگەیاند کە ناوچەکە پێویستی بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و له‌ یه‌كگەیشتن و دیالۆگی زیاترە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرژییانەی کە دروست بوون و لە ئارادان.

 لای خۆیەوە جێنشینی پادشای سعودی دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی دەیەوێت ئاستی گەشەکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوولا بەرەوپێش بچێت، هاوکات کاری زیاتر بکرێت بۆ هاوبه‌شی بەو شێوەیەی خزمەت بە هەردوو وڵات و ناوچەکە دەکات

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

٩٧.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket