riklam

كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لەموسڵمانانی كوردستان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 04:36 PM - 2018-11-19
.

.

‎كۆسرەت رەسوڵ بەبۆنەی یادی  لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: ئەم یادە پیرۆزە بكەینە دەرفەتێكی گونجاو بۆ سەرلەنوێ رێكخستنەوەی پەیوەندییە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئاینییەكانمان و كاربكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەو لەناوبردنی تیرۆرو بیری توندڕەوی و تاریكپەرستی لەكوردستان. 

‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

‎لەساڵڕۆژی لەدایكبوونی محەمەد پێغەمبەی موسوڵمانان (د.خ) گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی كوردستان بەتایبەتی دەكەم و هیواخوازم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هەوێنی زیاتری ئاشتی و پێكەوەژیان لە جیهاندا.

‎ساڵانە ئەم یادە مەزنە، هەمیشە لەناو كورددا وەك بۆنەیەكی گەورەی ئاینی  یاد كراوەتەوە، لەمڕۆژەدا موسڵمانانی كوردستان بەگیانی لێبووردەیی و یەكتر قبوڵكردنەوە  ئەم یادەیان بەرزڕاگرتووەو كردوویانەتە هەوێنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەكوردستان و برەویان بەڕۆحی لێبووردەیی داوە، ئاواتەخوازم ئەمساڵیش ئەم یادە پیرۆزە بكەینە دەرفەتێكی گونجاو بۆ سەرلەنوێ رێكخستنەوەی پەیوەندییە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئاینییەكانمان و هەموومان یەك دەست و یەك ئامانج، كاربكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەو لەناوبردنی تیرۆرو بیری توندڕەوی و تاریكپەرستی لەكوردستان، لەجێگای ئەوە پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی ئایینەكان بكەینە بناغەی ژیانكردن لەكوردستان.

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی

‎جێگری سكرتێری گشتی

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket