riklam

هاتووچۆی هەولێر ئامارێكی مەترسیدار بڵاودەكاتەوە

کوردستان 01:49 PM - 2018-11-19
.

.

هاتووچۆی هەولێر ئاشكرایدەكات كە 10 مانگی ئەمساڵدا لەسنوری هەولێر 214 كەس بەڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە هەزار كەسیش بریندار بوون و زیانەكانیش بەدەیان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی رووداوەكانی هاتووچۆوە لەڕاگەیەنراوێكیدا كە ئەمڕۆ 19ی تشرینی دووەمی 2018 بڵاویكردۆتەوەو وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، ئاماژەی بەوەداوە: لەماوەی 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لەشاری هەولێرو دەوروبەری بەقەزای كۆیەشەوە كۆمەڵێك روداوی هاتووچۆ كەوتونەتەوە كە ژمارەیان  هەزارو 119 روداو بوون.

دەشڵێت: لەئەنجامی ئەو روداوانەدا 214 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوەو هەزارو 212ی دیكەش بەبرینی جۆراوجۆر بریندار بوون جگە لەزیانی ماددی زۆر كە بەدەیان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت و بەر موڵك و ماڵی هاوولاتیان و موڵكی گشتی كەوتوە.

پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر راشیگەیاندوە:  ئەگەر بەراوردێك بكەین لەگەڵ ژمارەی روداوەكانی ساڵی رابردوو لەماوەی ئەو 10 مانگەدا، دەبینین كە رێژەو ژمارەكەی زیادی نەكردوە، بەڵكو لەوانەیە كەمیشی كردبێت، بەڵام هۆكاری روداوەكان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ئەگەر كەموكوڕییەك لەڕێگاوبانەكان هەبێت و هۆكاربوبێت بۆ كەوتنەوەی روداوەكە بەزووی چارەسەری بكەین، بەڵام 90%ی روداوەكان بەهۆی تیژڕۆییەوە بوە كە ئەمەیان بۆتە بەڵایەك بۆ سیستمی هاتووچۆ و بۆتە مۆتەكەی مەرگ كە رۆژانە خوێنی گەنج و لاوەكانمان دەڕێژێت.

لە راگەیەنراوەكەیدا، پۆلیسی هاتووچۆی داوا لەشۆفێران دەكات پابەندی رۆیشتن بن بەوخێراییەی كە هاتووچۆ بۆی  دیاریكردون بەهێماكانی هاتووچۆوە.  

 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket