riklam

د. به‌رهه‌م بایه‌خی كاراكردنی ئابوری له‌گه‌ڵ سعودییه‌ دوپاتده‌كاته‌وه‌

عیراق 01:30 PM - 2018-11-19
.

.

سەرۆک بەرهەم ساڵح بایەخ و گرنگی کاراکردنی هاریکاریی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ سعودیه‌ دووپات دەکاتەوە.

 
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١١/١٩ د. بەرهەم ساڵح لە شوێنی مانەوەی لە ریازی پایته‌ختی سعودیه‌ پێشوازیکرد لە بەڕێزان ماجید قسبی وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنان و خالید فالح وه‌زیری وزە و سامانی کانزای لە شانشینی سعودی.
 
سەرۆک کۆمار لە وتەکانیدا لەگەڵ هەردوو وەزیردا دووپاتیکردەووە کە پێویستە هاریکارییەکان لە بواری ئابووری، بازرگانی ،کشتوکاڵ و کەرتی نەوتدا کارا بکرێن بەو جۆرەی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر دەکات.

هەر لەو دیدارەدا تەئکیدکرایەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی زیاتری رێوشوێنەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕکردنی بازرگانی و ئابووری لە نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی  شارەزای و هەماهەنگی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.

لای خۆیانه‌وه‌ وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنان و وه‌زیری وزە و سامانی کانزای سعودی نیازی شانشینی عەرەبی سعودییان  خستەرو لە پشتیوانیکردنی هاوبه‌شی ئابووری و هاریکایی وەبەرهێنان لە نێوان عێرق و سعودیدا، هاوکات ئەوەشیان دووپات کردەووە کە وڵاتەکەیان مەبەستێتی ئاسۆی هاریکاریی لە نێوان هەردوولادا بێتەکایەوە بەو جۆرەی کە بەرژەوەندی هەردوو گەلی برای دەستەبەر دەکات.

محەمەد حەکیم وەزیری دەرەوە، ساڵح جبوری وەزیری پیشەسازی و ژمارەک لە راوێژکار و پسپۆڕانی هەردوولا ئامادەی دیدارەکە بوون.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

٩٠.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket