riklam

سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌ركۆمار بۆ ئێران

بیروڕا 01:26 PM - 2018-11-19
.

.

له‌ په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری عیراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌م هه‌لومه‌رجه‌ دژواره‌دا كه‌ ئه‌و ووڵاته‌ی پیا تێ ئه‌په‌ڕێ به‌هۆی گه‌مارۆی ئابوری ئه‌مریكا كه‌ ئێرانی خستۆته‌ بوارێكی نه‌خوازراوه‌وه‌ له‌ رووی ئابوری و بازرگانیه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر عیراق به‌ڵكو ووڵاتانی ناوچه‌كه‌و دنیا كه‌وتونه‌ته‌ دڵه‌ راوكێ كه‌چۆن له‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ی ئێرانی پیا تێ ئه‌په‌ڕێ په‌یوه‌ندی ئابوریو بازرگانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاته‌ رێكبخه‌ن به‌شێوازێك كاری گه‌ری ئه‌مریكایان بۆ سه‌ر دروست نه‌بێت به‌ڵام سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌ركۆماری عیراق بۆ ئه‌و ووڵاته‌ حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی دڵخۆش كرد.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ باڵاو ده‌ست رۆیشتووه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌ له‌ سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ تا ده‌گاته‌ رابه‌ری گشتی دیدارو كۆبونه‌وه‌ی گرنگو بایه‌خ دار ئه‌نجامدرا ئه‌مه‌ش بۆ عیراقو هه‌رێمی كوردستان بایه‌خی زۆری هه‌بوو هه‌م وه‌كو سه‌ركۆماری عیراق هه‌م وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كوردو یه‌كێتی له‌م كاته‌دا كه‌ ئێران پیاتێ ئه‌په‌ڕێ كه‌ رۆژانێكی سه‌خته‌ له‌ رووی ئابوریو بازرگانیه‌وه‌ وه‌فادارییه‌ بۆ ئێران كه‌ رۆژانی سه‌ختو دژوار پشتوپه‌نای عیراقێكانو كوردستانێ كان بووه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ ئێران كاری گه‌ری ده‌بێت كه‌ گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا كاری گه‌ری نه‌بێت بۆسه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌وه‌تا ئێرانیه‌كان به‌ڵێن ئه‌ده‌ن بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانه‌ له‌ (12) ملیار دۆلاره‌وه‌ بگه‌یه‌ننه‌ (20) ملیار دۆلار هه‌رێمی كوردستانیش كه‌ به‌شێكه‌ له‌ كۆماری عیراقی فیدراڵ سود له‌م هه‌لومه‌رجانه‌ وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا واڵابێتو ئاڵوگۆڕی بازرگانیو ئابوری له‌ نێوانیاندا به‌رده‌وام بێت.
كه‌ ئێستا ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا به‌رده‌وامه‌و كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بووه‌ به‌تررانزێتیشه‌وه‌ كه‌ بازرگانانی هه‌رێم له‌ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌یگه‌یه‌ننه‌ هه‌رێم له‌ ڕێگه‌ی (به‌نده‌ر عباس)ه‌وه‌ ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم له‌ ڕوی نرخو پێویستیه‌كانی بازاڕ له‌ خۆراك سه‌رجه‌م كاڵاكانی تر سه‌قام گیری ته‌واوی تیا ڕه‌چاو ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا به‌شێوازی ئاسای خۆی ئه‌ڕوات به‌ڕێوه‌.

عبدالله حاجى سعید
یاریده‌ده‌رى سكرتێرى گشتى بۆكارو بارى بازرگانى

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket