riklam

له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی محمد

بیروڕا 01:20 PM - 2018-11-19
.

.

له‌ بیره‌وه‌ری له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی محمد (د.خ) په‌یام هێنه‌ری ئیسلام

گومان له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ مرۆڤ له‌ مادده‌و رۆح پێك هاتووه‌ مادده‌ زانراو و ناسراوه‌ به‌ڵام رۆح شتێكی نه‌زانراوه‌ ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ره‌كان (د) فه‌یله‌سوفه‌كان كه‌سیان وه‌ڵامی ئه‌مه‌یان لانیه‌و سه‌ریان لێ ده‌رناچێ.
پێم وایه‌ ناكرێ رۆحی مرۆڤه‌كان هه‌مووی وه‌ك یه‌ك بێت كه‌واته‌ رۆحه‌ مه‌زنه‌كان به‌خشنده‌كان خۆبه‌خشه‌كان ئازاو دلێره‌كان خه‌سڵه‌تی تایبه‌تنو له‌ رۆحه‌ گه‌وره‌كاندا نه‌بێ جێیان نابێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رچاوه‌ مه‌عریفیه‌كان وردبینه‌وه‌ هه‌ندێ مرۆڤی خوڵقێنراون بۆ رابه‌رایه‌تی چاكه‌و خێری مرۆڤایه‌تی بۆ په‌روه‌رده‌و رێنمایی به‌شه‌ریه‌ت.

زنجیره‌یه‌ك په‌یام هێنه‌ر له‌ باڵاوه‌ هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ره‌و باڵا رێنمایو په‌روه‌رده‌ بكه‌ن یه‌كێك له‌و په‌یام هێنه‌رانه‌ حه‌زره‌تی محمده‌ (د) كه‌ هه‌موو ساڵێك بڕواداران له‌ رۆژی له‌دایك بونیدا به‌ڵێنی بۆ نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌و په‌یامه‌كه‌ی پیرۆز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ رێبازه‌كه‌ی به‌رنه‌ده‌نو له‌بیری نه‌كه‌ن، نزیكه‌ی (15) سه‌ده‌ به‌سه‌ر ئه‌م له‌ دایك بونه‌دا تێده‌په‌ڕێ به‌ڵام په‌یامه‌كه‌ی تادێت رۆشنتر ده‌بێ تیشكی بڵاوتر ده‌بێتو سنوره‌كان ده‌به‌زێنێ.
 
دكتۆر ئه‌حمه‌د سید محمد به‌رزنجی
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket