riklam

به‌شه‌ نه‌وتی گه‌رمیان زیاد ده‌كرێت

کوردستان 12:57 PM - 2018-11-19
.

.

دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ و به‌شه‌ نه‌وتی گه‌رمیان هه‌فتانه‌ له‌ 720 خێزانه‌وه‌ زیادكراوه‌ بۆ ھه‌زار و 600 خێزان و بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌شدا جگه‌ له‌ كه‌لار، له‌ رزگاری و كفریش دابه‌شكردن ده‌ستپێبكات.

له‌وباره‌یه‌وه‌: رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: هەوڵەكەی یەكێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بۆ زیادكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا سەركەوتوو بوو،  زیادكردنی بەشە نەوتی گه‌رمیان بۆ 350 ھه‌زار لیتر له‌ یه‌ك ھه‌فته‌دا زیادكراوه‌، كه‌ پێشتر به‌شی 720 خێزان نه‌وت دابه‌شده‌كرا، به‌ڵام ئێستا ھه‌فتانه‌ نه‌وت به‌سه‌ر ھه‌زار و 600 خێزان دابه‌ش ده‌كرێت.

وتیشی: دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه‌ گواستویانه‌ته‌وه‌ بۆ به‌نزینخانه‌كان و ئێستا رۆژانه‌ سێ به‌نزینخانه‌ له‌ كه‌لار نه‌وت دابه‌شده‌كه‌ن و پێشتر ئه‌نجوومه‌نی هه‌ر گه‌ڕه‌كێك ئاگادارده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان سه‌ردانی ئه‌و به‌نزینخانانه‌ بكه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket