پڕۆژه‌یه‌كی په‌ره‌پێدان بۆ 36 گوند ده‌كرێت
ئابوری 12:09 PM - 2018-11-19.
پڕۆژه‌یه‌كی په‌ره‌پێدانی پاوانی ده‌ستكرد بۆ ژماره‌یه‌ك گوندی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت و لێپرسراوی هۆبه‌ی پاوانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه‌كه دابینكردنی تۆوی وێنجه و په‌ینی كیمیاییه و ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌رزان بۆ دابینكردنی ئاڵف و دواجاریش سودێكی ئابوری زۆری ده‌بێ بۆ جوتیاران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19-11-2018 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی سلێمانی، پرۆژه‌یه‌كی گرنگی بۆ خزمه‌تكردنی جوتیاران و ئاژه‌ڵداران و خاوه‌ن كێڵگه‌كانی گاوداری ده‌ستپێكرد.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌روه‌ر مه‌جید لێپرسراوی هۆبه‌ی پاوان رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ ده‌ستمان كرد به‌پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی پاوانی ده‌ستكرد كه‌تێیدا 137 جوتیار له 36 گوند له 10 قه‌زا و ناحیه‌ی جیاوازی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ لێی سودمه‌ند ده‌بن.
وتیشی: پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له‌دابینكردنی تۆوی وێنجه و په‌ینی كیمیایی بۆ جوتیاران و ئاژه‌ڵداران و خاوه‌ن كێڵگه‌كانی گاوداری له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ.
لێپرسراوی هۆبه‌ی پاوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه‌تیمه‌كانیان له‌مڕۆوه ده‌ستیان به‌كاركردن كردووه و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه‌پێشوه‌خت له‌سه‌ر داواكاری جوتیاران و به‌پێی پلانی هۆبه‌كه ده‌ستنیشان كراوه.
وتیشی: جیاواز له‌سالاَنی رابردوو ئه‌مساڵ تۆوی وێنجه‌ی توركی دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر جوتیاراندا كه‌رێژه‌ی چاندنی به‌رزه و پاك و خاوێن و پارێزراوه له‌هه‌ر گرفتێكی وه‌ك تێكه‌ڵبونی تۆوی مشه‌خۆره‌كانی وه‌ك حامول.
جێی ئاماژه‌یه گرنگی چاندنی وێنجه له‌وه‌دایه كه‌رووه‌كێكی به‌ته‌مه‌نه و 6 تا 7 ساڵ ده‌مێنێته‌وه و سالاَنه 8 بۆ 9 جار لێی ده‌بڕرێته‌وه و بۆ هه‌ر دۆنمێك نزیكه‌ی 2 بۆ 3 تۆن به‌رهه‌م ده‌دات، واته له‌ساڵێكدا 20 بۆ 25 تۆن به‌رهه‌می ئالف ده‌دات ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیر.
سه‌روه‌ر مه‌جید لێپرسراوی هۆبه‌ی پاوان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌هۆی ئه‌و به‌رهه‌مه زۆره‌ی كه‌وێنجه ده‌یدات، ده‌كرێ جوتیاران سودی لێ ببین و رووبه‌رێكی زۆری لێ بچێنن تا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌رزان بۆ دابینكردنی ئاڵف بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان كه‌ئه‌مه‌ش دواجار سودێكی ئابوری زۆری ده‌بێ بۆ جوتیاران.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28