riklam

رۆحانی: سزاكان نامانترسێنن

جیهان 11:44 AM - 2018-11-19
.

.

سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و سزایانه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌ كه‌ روبه‌روومان ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌م دۆخه‌ تێده‌په‌ڕێنین.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19-11-2018، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌ شاری خوی سه‌ر به‌پارێزگای ورمێ، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌دان هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته‌، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، ژیانی هاووڵاتییانی ئێران ناخه‌ینه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانمان ئابووری ئێران ببوژێنینه‌وه‌.

وتیشی: هه‌وڵده‌درێت نه‌وتی ئێران نه‌فرۆشرێت و سزامان بده‌ن، به‌ڵام گه‌لی ئێران به‌رامبه‌ر سزاكان ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

حه‌سه‌ن رۆحانی وتیشی: ئه‌مریكا ناتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان تێكبدات و هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عیراق و توركیا به‌هێزبكه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ بارو ژیانی خه‌ڵكی ئیران رۆحانی رایگه‌یاند: بارو دۆخی خه‌ڵك به‌راورد به‌ پێشتر سه‌خت بووه‌، به‌ڵام رێگه‌ ناده‌ین نرخی پێداویستی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رزببنه‌وه‌.

وتیشی: ژیانی هاووڵاتییانی ئێران ناخه‌ینه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانمان ئابووری ئێران ببوژێنینه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket