riklam

هۆڵێكی مۆدێرن له‌گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 11:37 AM - 2018-11-19
.

.

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 22-11-2018 دیداری هونه‌ری گه‌رمیان ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و ده‌ستپیكی دیداره‌كه‌ش كردنه‌وه‌ی هۆلیكی مۆدێرن ده‌بێت بۆكاری هونه‌ری له‌گه‌رمیان.

 

سه‌ربه‌ست حاجی ئه‌حمه‌د هونه‌رمه‌ند ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ی زیاتر به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌و مایه‌ی دلخۆشیمانه‌ كردنه‌وه‌ی هۆڵێكی مۆدێرنه‌ له‌گه‌رمیان  كه‌ره‌سته‌ی هونه‌ری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان زۆرن چیرۆكه‌كانی ئه‌نفال و تراژیدیاو مه‌رگه‌ساتی داگیركاری ڕژێمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق زیانی زۆرتریان له‌ئیمه‌ی گه‌رمیانی داوه‌ هه‌ربۆیه‌  له‌ریگای ئه‌م هۆله‌ مۆدێرنه‌وه‌ ده‌توانین باشتر په‌یامه‌كانمان بگه‌یه‌نین.

 

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ووتیشی :  ئێمه‌ له‌پێناو هونه‌ردا هۆله‌كه‌مان ناولێناوه‌ (هۆڵی هونه‌ر) له‌باره‌ی مه‌به‌ستی  سه‌ره‌كی دیداره‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند :  كۆكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق و كوردستان و ووڵاتی ئیران له‌گه‌رمیان خزمه‌تیكی باش ده‌بیت بۆ هونه‌ری ناوچه‌كه‌ كه‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمانه‌.

 

 هه‌روه‌ك له‌نێو كارنامه‌ی دیداره‌كه‌شدا گۆرانی و مه‌قامات و شانۆی سه‌رشه‌قام و دیبه‌یت و فیلم و كورته‌ فیلم په‌خش  ده‌كه‌ین كه‌سه‌رجه‌میان چالاكی هونه‌ری ده‌بن و له‌گه‌رمیانه‌وه‌ ده‌بیسترێن و ده‌ستكه‌وتن بۆ ئێمه‌ی گه‌رمیانی.

 

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ڕاشیگه‌یاند : دیداره‌كه‌ 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بیت و هه‌وڵده‌ده‌ن بیكه‌نه‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كاری باشتر و خزمه‌تی زیاتر به‌ هونه‌ر له‌ناوچه‌كه‌دا 

 

دیداری هونه‌ری گه‌رمیان 3 سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌چاودێری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری گه‌رمیانه‌وه‌ ڕێكخراوه‌.

 

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket