riklam

داواكاری كارمه‌ندانی كۆمسیۆن ده‌برێته‌ نوێنه‌ران

کوردستان 11:25 AM - 2018-11-19
.

.

كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان رێكخست و په‌رله‌مانتارانی كوردیش به‌ڵێن ده‌ده‌ن داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ھه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ 19-11-2018، به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌ به‌رده‌م نوسینگه‌ی ھه‌ولێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌نجامداو داوایانكرد، كه‌ له‌ گرێبه‌سته‌وه‌ بكرێن به‌ ھه‌میشه‌یی.

چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیش به‌ڵێنیان به‌ كارمه‌نده‌ گرێبه‌سته‌كانی كۆمسیۆندا داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ تایبه‌تی له‌ ئێستادا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ھه‌وڵی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2019 دایه‌و ھه‌لێكه‌ ھه‌تا بودجه‌یه‌كی پێویست بۆ كۆمسیۆن ته‌رخانبكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket