riklam

جیاواز له‌ كۆنگره‌كانی تر

ی.ن.ک‌‌ 11:04 AM - 2018-11-19
.

.

راپه‌رین وه‌چه‌رخانێكی ریشه‌یی به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و رێكخراوه‌یی یه‌كێتیدا هێنا، مه‌یدانی خه‌بات له‌ شاخه‌وه‌ گوێزرایه‌وه‌ بۆ ناو شاره‌كان، له‌ رێكخراوێكی نهێنیه‌وه‌ بوه‌ به‌ رێكخراوێكی ئاشكرا و ئه‌ركی حكومڕانی ناوچه‌یه‌كی فراوانی كه‌وته‌ ئه‌ستۆ، هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بوونه‌ ناوه‌ندی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی ململانێكان و له‌ یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆشیدا یه‌كێتیی نیشتیمانیی له‌ رێكخراوێكی نیمچه‌ به‌ره‌ییه‌وه‌ بو به‌ حزب و ده‌ستبه‌رداری رێباز و جیهانبینی پێشینه‌ی خۆی بووكه‌ له‌ سه‌ری دامه‌زرابوو و فكرو ئایدیای سوسیال دیموكراتی وه‌ك رێباز و دونیابینینی خۆی دیاریكرد .

له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆرانه‌دا و پاش به‌ستنی سێ كۆنگره‌ هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌یی و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی هیچ گۆرانێكی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دی، ئاخر چۆن ده‌گونجێ له‌ دوای ئه‌و هه‌موو گۆڕانانه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و خودی یه‌كێتیدا هاتووه‌، هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌ی یه‌كێتی هه‌ر ئه‌و هه‌یكه‌ل و ئۆرگان و داموده‌زگایه‌ بێت كه‌ 43 ساڵ له‌مه‌وبه‌ بۆ شۆرشێكی چه‌كداری درێژخایه‌ن و خه‌باتێكی نهێنی سه‌ختی ژێرزه‌مینی دارێژرا بێت .

گۆڕانی فیكرو گۆڕانی شێوازی خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆری هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌ییه‌ی ئێستادا ناگونجێ و بوه‌ته‌ رێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردن و نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیدا.

كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی جیاواز له‌ سێ كۆنگره‌كه‌ی پێشوو سه‌ره‌ڕای ئه‌ركه‌ روتینی و ئاساییه‌كانی خۆی ئه‌ركی گۆرینی هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌یی و دارشتنه‌وه‌ی په‌یره‌وێكی ناوخۆی نوێ و گونجاو بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خه‌بات ده‌بێته‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی، به‌ بێ ئه‌و گۆرانكاریه‌، كۆنگره‌ی چواره‌میش هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ كۆنگره‌كانی پێشوو نابێت، شتێكی ئومێدبه‌خشی نوێ ناهینێته‌ گۆرێ .

ته‌نها پرۆژه‌یه‌ك كه‌ له‌ ئێستادا له‌به‌رده‌ستدا بێت و بتوانێ گۆرانكاری ریشه‌یی و دنیابینینی رێكخراوه‌یی و شێوازی به‌رێوه‌بردن و چۆنیه‌تی بریاردان و سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كان ڕێكبخات، ئه‌و پرۆژه‌ په‌یره‌وه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ نی ناوه‌ندی یه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ .

نزیكه‌ی (5) ساڵ به‌سه‌ر واده‌ی دیاریكراوی كۆنگره‌ی چواره‌مدا تێده‌په‌رێت ، چیتر هیچ پاساو و بیانویه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ دواخستنی به‌ستنی كۆنگره‌ .

ساڵی 2018 بو یه‌كیًتی به‌ ساڵی هه‌ڵسانه‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی خۆی ئه‌ژمارده‌كرێت ، به‌ڵام ده‌بێت ئاماژه‌ به‌و راستیه‌ بده‌ین ، ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌ده‌ست هاتوه‌ به‌س نیه‌ وتونێتی رێكخستنه‌كان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی ناشكێنێ.

به‌ بێ به‌ستنی كۆنگره‌ و ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی ئاماژه‌مان پێداوه‌ ناتوانرێت له‌ پرۆسه‌یه‌كی نوێ بونه‌وه‌ و هه‌ڵسانه‌وه‌ی به‌رده‌وامیدابین و یه‌كێتی بگه‌رێته‌وه‌ بۆ پێگه‌و پایه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی و رێبازه‌كه‌ی مامی گه‌ورمان شكۆدارتربكه‌ین.

ئاسۆ شێخ نوری

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket