riklam

نوێنه‌رێك: پێده‌چێت كێشه‌كانی بودجه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن

ئابوری 10:42 AM - 2018-11-19
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت و پێده‌چێت كێشه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 19-11-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 1:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زاره‌تی دارایی بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 ی عیراق ئه‌نجامده‌درێت.

راشیگه‌یاند: پێده‌چێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی گۆڕانكاری و چاكسازی له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌دا بكرێت، وتیشی: هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییانه‌ی كورد هه‌یه‌تی له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا جێگیربكرێن.

شیروان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌ك لایه‌نی كوردی له‌ نوێنه‌رانی عیراق هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان چڕكردوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی كورد له‌ پڕۆژه‌كه‌دا جێگیربكرێت، وتیشی: به‌ بۆچوونی من ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ی بودجه‌ ئه‌وه‌نده‌ی گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت كه‌ تا ڕادده‌یه‌ك هه‌موولایه‌نه‌كان پێی رازیبن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket