riklam

یۆنامی ئیدانه‌ی هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی تكریت ده‌كات

عیراق 10:08 AM - 2018-11-19
.

.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تكریت ده‌كات و به‌ كارێكی قێزه‌ونیشی ناوده‌بات ‌كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردووه‌ته‌ ئامانج، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

یان كوبیش، نوێنه‌ر تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی شاری تكریتی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌كات كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرده‌ ئامانج. به‌ڕێز كوبیش هاوسۆزی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌رده‌بڕێت و هیوای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی: "ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌ له‌ چێشتخانه‌یه‌كی شاری تكریت كارێكی به‌ته‌واوی قێزه‌ونه‌ كه‌ ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و وێرانكردنی هه‌ڵسانه‌وه‌ی عیراقه‌ دوای ساڵانێك له‌شه‌ڕ. هه‌روه‌ها ئامانجی تیرۆریستان له‌ تێكدانی سه‌قامگیری و دروستكردنی پشێوی له‌و ناوچانه‌ی كه‌ تازه‌ له‌ ده‌ست تیرۆر رزگاریان بووه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌ یه‌كڕیزی عیراقییه‌كان و وریایی هێزه‌كانی ئاسایش تێك ده‌شكێت."

لای خۆیه‌وه‌، كوبیش داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر قه‌ڵاچۆكردنی شانه‌ نوستووه‌كان به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتن له‌هه‌ر هێرشێكی داهاتوو دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket