riklam

ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده‌

کوردستان 10:05 AM - 2018-11-19
.

.

دوێنێ دوای بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر سنوره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، وه‌فدێكی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتنه‌ عامووداو له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ كۆبونه‌وه‌.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌فدێكی سه‌ربازی مه‌یدانی ئه‌مریكا، كه‌ سه‌ربه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تین گه‌یشتوونه‌ته‌ باره‌گای هه‌سه‌ده‌ له‌عاموددای رۆژئاوای كوردستان.

 

وتیشی" گه‌یشتنی ئه‌و وه‌فده‌ دوای بۆردومان و ئاڵۆزیه‌كانی توركیا دێت بۆ سه‌ر سنوره‌كانی رۆژئاوای كوردستان.

 

ئه‌و چالاكوانه‌ ووتی: له‌كۆبونه‌وه‌ وه‌فده‌ سه‌ربازیه‌كه‌ دووپاتیان كردوه‌ته‌وه‌،توركیا له‌و هێرشانه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ست هه‌ڵبگرێت و پێویسته‌ به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.

 

جه‌ختیكرده‌وه‌: ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، كه‌ هه‌سه‌ده‌ هاوپه‌یمانی متمانه‌ پێكراو درێژخایه‌نی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت دژ به‌تیرۆرستان وئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه‌ جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستان.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

 

fggh.jpg

fgfhh.jpg

dffggh.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket