riklam

سوپای سوریا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ سوه‌یدا كۆنتڕۆڵ ده‌كاته‌وه‌

جیهان 09:49 AM - 2018-11-19
.

.

سوپای سوریا به‌ پشتیوانیی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگای سوه‌یدا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ده‌رهێنا.

میدیای ره‌سمیی سوریا بڵاویكرده‌وه‌، سوپای سوریا به‌ پشتیوانیی هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ سوه‌یدا له‌ پێشڕه‌ویدایه‌ و توانیویه‌تی به‌رزاییه‌كانی (ئه‌لسه‌فا) له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش رزگاربكات.

سوپای سوریا ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ مانگه‌ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌كانی سوه‌یدا ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ تیرۆرستانی داعش له‌ ساڵی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گرتووه‌وه‌و له‌ مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا زنجیره‌یه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاره‌كه‌و له‌و هێرشانه‌شدا زیاتر له‌ 200 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket