riklam

د.به‌رهه‌م: هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی تكریت ئیدانه‌ ده‌كات

عیراق 09:33 AM - 2018-11-19
.

.

به‌بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری تكریت-ه‌وه‌، سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئیدانه‌ی ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ ده‌كات و داوای سه‌ركه‌وتنیش بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق ده‌كات.

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، پرسه‌ و ماته‌مینی ده‌رده‌بڕێت بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و داوای زوو چاكبونه‌وه‌ ده‌كات بۆ برینداره‌كان، له‌هه‌مان كاتدا دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی هێزه‌ قاره‌مانه‌كانی عیراق به‌سه‌ر تیرۆر و تێكشكاندنی تاقمی تیرۆریستی تاوانباردا نزیكه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: هه‌وڵه‌كان له‌ بواری سه‌ربازی و ئه‌منی و هه‌واڵگریدا به‌ پشتیوانی كاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی چڕ و به‌رده‌وام تا سه‌رچاوه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر به‌ یه‌كجاره‌كی له‌ناو ده‌برێن و قوربانیدانی گه‌لی عیراق و خۆڕاگری و نه‌هامه‌تییه‌كانی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه‌ هه‌مووان به‌ ته‌واوی وزه‌ و توانایانه‌وه‌ كار بكه‌ن تا عیراق ببێته‌ گۆڕه‌پان و سه‌وزایی دور له‌ توندوتیژی و تیرۆر و تاوان.

له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شیدا سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ڵێت: ریسوای بۆ پیاوكوژ و تاوانباران و سه‌ركه‌وتنی مه‌زن بۆ هێزه‌ نه‌به‌زه‌كانی عیراق و ژیانێكی ئازاد و سه‌ربه‌رزانه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان.

PUKmedia نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket