riklam

ئیتاڵیا.. بۆمبێك زیاتر له‌ 7 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ ده‌كات

جیهان 09:21 AM - 2018-11-19
.

.

به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی بۆمبێكی كۆنی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌ شاری بولونیای ئیتاڵیا 7 هه‌زار كه‌س له‌ ترسان ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشت.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ كاتی هه‌ڵكه‌ندنی بناغه‌ی بینایه‌ك له‌ شاری بولونیای ئیتاڵیا بۆمبێكی كۆنی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌پێی وته‌ی شاره‌زایان بۆمبه‌كه‌ مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌بووه‌، بۆیه‌ تیمێكی شاره‌زای هه‌ڵگرتنه‌وه‌و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب به‌تایبه‌ت هاتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌و توانیویانه‌ بۆمبه‌كه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: بۆمبه‌كه‌ دروستكراوی وڵاتی ئه‌مریكایه‌و كێشی 52 كیلۆ گرامه‌و یه‌كێكه‌ له‌ بۆمبه‌ مه‌ترسیداره‌ وێرانكه‌ره‌كان و له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا به‌كارهێنراوه‌. 

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌، له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ مه‌ترسی بۆمبه‌كه‌، زیاتر له‌ 7 هه‌زار كه‌س له‌و ناوچه‌یه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌.

PUKmediaروسیا الیوم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket