riklam

ماكرۆن: ئه‌وروپایه‌كی به‌هێزمان ده‌وێت

جیهان 09:00 AM - 2018-11-19
.

.

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌شداریی له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان كرد كه‌ به‌ناوی گه‌نجان بۆ ئاشتی 100 ساڵ دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیھان رێكخرابوو.

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ هاوتا  ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی رایگه‌یاند: ئه‌وان پێویستیان به‌وه‌یه‌ كه‌ جارێكی تر ھه‌ڵبژاردن له‌نێوان دووباره‌كردنه‌وه‌ی ھه‌ڵه‌كانی مێژوو له‌گه‌ڵ ئاوڕدانه‌وه‌ بۆ رابردوودا بكه‌ن.

وتیشی: ئه‌وانه‌ی روویانداوه‌ ته‌نیا شتێكنین كه‌ سكاڵایان له‌دژ بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌باره‌وه‌ بكه‌ن.

ماكرۆن راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا پێویسته‌ بونیادنانی ئه‌وروپایه‌كه‌ كه‌ له‌ئاستی خواسته‌كانیان بێت و كرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانێتی به‌ڕووی جیھاندا بۆئه‌وه‌ش پێویستیان به‌ وتووێژو دانوستانێكی پته‌وو به‌ھێزه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket