ئه‌مڕۆ له مێژوودا
جیهان 08:45 AM - 2018-11-19.
رووداوه‌كان:
636: كۆتایی جه‌نگی قادسیه به سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان به‌سه‌ر فارسهكاندا.
1095: پاپا ئۆبانوسی دووه‌م داوای له (ئه‌نجومه‌نی كلیرمۆن) كرد بۆ كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێی ناردنی هه‌ڵمه‌ت بۆ زه‌ویه پیرۆزه‌كان.
1493: كریستۆفه‌ر كۆڵۆمبس دابه‌زی له دوورگه‌ی بورتوریكۆ له جیهانی نوی.
1794: مۆركردنی په‌یمانی (جه‌ی ــ jay) له نێوان ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی نێوانیان.
1916: مۆركردنی په‌یماننامه‌ی (سایكس بیكۆ).
1917: دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان) له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركی عوسمانی.
1819: كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی (برادۆ) له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا.
1939: كردنه‌وه‌ی رادیۆی لاسلكی عێراقی كوردی كه له ژێر پرۆگرامی ویستگه‌كانی عه‌ره‌ب بڵاوده‌كرایه‌وه.
1943: نازیه‌كان هه‌ستان به پاكتاوی جوله‌كه‌كان له سه‌ربازگه‌ی گرتوخانه‌ی (یانوفسكا) له (مبرغ)ی خۆرئاوای ئۆكرانیا، كه زیاد له 6000 جوله‌كه كوژرا دوای راپه‌ڕینێكی شكستخواردوو و هه‌وڵدان بۆ راكردنی به‌كۆمه‌ڵ.
1946: ئه‌فغانستان و ئایسهلهنده و سوید چوونه ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
1954: ده‌سپێكی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی (مۆنتی كارلۆ) كه كۆنترین كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیه به تایبه‌تی له ئه‌وروپا، ئه‌میر رینیه‌ی سێهه‌م دایمه‌زراند.
1977: سه‌رۆكی میسر (محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر سادات) سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد و وتارێكی پێشكه‌شكرد له كینیست له قودس.
1979: ئیمام خومه‌ینی هه‌موو دهستبهسهركاوهكانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای به‌ردا كه به نه‌ژاد ئه‌فریقی بوون.
1985: كۆبوونه‌وه‌ی باڵای نێوان ڕۆناڵد رێگن و میخائیل گۆرباچۆڤ.
1990: عه‌لی عیززه‌ت بیگۆڤیچ بوو به سه‌رۆكی بۆسنه و هه‌رسك.
1993: له ئه‌رده‌ن ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ حوكمی له‌سێداره‌دانی درا به‌سه‌ردا به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه له مێرده‌كه‌ی دابوو، وه هه‌روه‌ها ئاگری تێبه‌ردابوو، ئه‌مه‌ش جاری دووه‌مه له مێژووی ئه‌رده‌ندا كه فرمانی له‌سێداره‌دان به‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر ئافره‌تدا.
1994: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له پاسێكدا له بازاڕی (دیزنجور) له شاری ته‌لئه‌بیب، كه بووه هۆی كوژرانی 22 كه‌س و برینداربوونی 248كه‌س، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
1998: لیژنه‌ی دادوه‌ری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكی ده‌ستیكرد به دانیشتنه‌كانی سه‌باره‌ت به گوێگرتن له شایه‌ته‌كان ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی فه‌زیحه‌تی (وینسلكی) و (بیل كلینتۆن) كه تێوه گلابوو به‌و تۆمه‌ته‌وه.
2002: ده‌ستگیركردنی (نزار خه‌زره‌جی) سوپاسالاری ئه‌وسای عیراق له‌لایه‌ن پۆلیسی دانیماركیهوه به تاوانی پیاده‌كردنی چه‌كی كۆكوژی دژی كورد له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو.
2005: كردنه‌وه‌ی (كۆنگره‌ی ویفاقی عێراقی) له باره‌گای كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له قاهیره به ئاماده‌بوونی سه‌ركۆماری عێراق (جه‌لال تاڵه‌بانی) و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق (ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) و نێردراو له لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه و هه‌موو ره‌وته ئاینیه‌كان و میللیه‌كان و هه‌ندی كه‌سایه‌تی عێراقی.
2005: چه‌ند سه‌ربازێكی هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكی قهسابخانهیهكیان خولقاند له شاری حه‌دیسه‌ی عێراق.
2008: به‌هۆی دابه‌زینی نرخی به‌رده‌وامی نه‌وت ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 54 دۆلار بوو.
2011: ئه‌نجومه‌نی ئینتیقالی لیبیا رایگه‌یاند كه (سه‌یفولئیسلام قه‌زافی)ان ده‌ستگیر كردووه له نزیك شاری (ئه‌وباری) باشوری لیبیا.
2011: هێزه‌كانی پۆلیسی میسری به‌ره‌و رووی خۆپیشانده‌رانی شۆڕشی 25ی ینایه‌ر بوونه‌وه له گۆڕه‌پانی ئازادی له قاهیره كه بووه هۆی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و به هۆیه‌وه 41 كه‌س كوژرا و سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون.
2013: خۆكوژێك خۆی ته‌قانده‌وه به باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی له به‌یروت و بووه هۆی كوژرانی 23 كه‌س و برینداربوونی زیاد له سه‌د كه‌س.
له‌دایكبوون:
1600: مه‌لیك چارلزی دووه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1711: میخائیل لومونوسوف، نوسه‌ری روسی.
1805: فردیناند دی لسبس، دیبلۆماتی فه‌ره‌نسی و خاوه‌نی پرۆژه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی نۆكه‌ندی سوێس.
1831: جیمس جارفیلد، سه‌رۆكی بیسته‌می ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1882: عیززه‌دین قه‌سام، تیكۆشه‌ری فه‌له‌ستینی.
1887: جیمس سومنهر، زانای كیمیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1946ز.
1899: ئه‌بولقاسمی خوئی، مه‌رجه‌عی ئاینی شیعی.
1912: جۆرج بالاد، زانای ئه‌مریكی له زینده‌وه‌رزانی خانه‌یی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1974ز.
1915: ئیرل سوسرلند، زانای كیمیای زینده‌یی و ده‌رمانسازی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1971ز.
1917: ئه‌ندێرا گاندی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هیند.
1919: جلیو بونتیكورفو، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی ئیتالی.
1921: حه‌سه‌ن زیره‌ك، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كورد، له بۆكان.
1935: ره‌شاد خه‌لیفه، هاوڵاتی ئه‌مریكی به نه‌ژاد میسری كه بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌كرد و گومانی هه‌بوو له راسته‌قینه‌یی قورئانی پیرۆز.
1936: یوان تسی لی، زانای كیمیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1986ز.
1938: سه‌عد مكاوی، ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی میسری.
1938: تد تیرنه‌ر، سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكی و دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی (سی ئێن ئێن).
1958:چارلی كوفمان، ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1961: میغ رایان، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1962: جودی فۆسته‌ر، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1962: كیرك هامیت، ژه‌نیاری گیتاری ئه‌مریكی و ئه‌ندامی تیپی میتالیكا.
1962: شون بارنیل، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی.
1963: حه‌بیب غلوم، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئیماراتی.
1965: لوران بلان، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1969: شیر‌و هاماغچی، ئاوازدانه‌ری یابانی.
1977: حه‌نا ره‌ببانی خار، ژنه سیاسه‌تمه‌داری پاكستانی.
1981: مه‌حمود بوشه‌هری، ئه‌كته‌ری ئێرانی كاركردوو له كوێت.
1985: كریس ئیگلز، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1986: میلان سیمیلیانیچ، یاریزانی تۆپی پێی ێربیا.
وه‌فات:
923: ئه‌بو به‌كری رازی، زانای به‌ناوبانگی فارسی.
1492: عه‌بدولڕه‌حمانی جامی، شاعیری فارسی.
1665: نیكۆلا بوسان، نیگاركێشی فه‌ره‌نسی.
1887: ئیما لازاروس، ژنه شاعیری ئه‌مریكی.
2004: جۆن رۆبه‌رت فین، ده‌رمانسازی ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1982ز.
2009: عه‌بدولعه‌زیز فه‌هد، ئه‌كته‌ری كوێتی.
2010: عه‌بدولعه‌زیز دوری، مێژوونوسی عێراقی.
2011: خه‌یریه ئه‌حمه‌د، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
2013: فریدریك سانگر، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵانی 1958ز و 1980ز.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی پیاوانی نێوده‌وڵه‌تی.
رۆژی رزگاریخوازی له مالی.
رۆژی زانست له به‌رازیل.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24