riklam

عه‌فرین .. هێزه‌كانی سه‌ربه‌ توركیا ده‌بێته‌ شه‌ڕیان

جیهان 12:03 AM - 2018-11-19
.

.

ئه‌مڕۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ توركیا كه‌ شاری عه‌فرینیان داگیركردوه‌، ده‌بێته‌ شه‌ڕی ناوخۆیان و كوژراو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ توركیا له‌ناو خۆیاندا بووه‌ته‌ شه‌ڕیان و كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

 

وتیشی: سوپای توركیا و پۆلیسی نێوخۆی كه‌ دروستكراوی توركیا روبه‌ڕووی چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ لیوای رۆژهه‌ڵات بوونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان روویداوه‌.

 

رونیشكرده‌وه‌: له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌هه‌ردوولا كوژراون و چه‌ند بینایه‌یه‌ك سوتێنراوه‌.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سوپای توركیا به‌چه‌كی قورس چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه‌ی بۆردومان كردوه‌.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket