riklam

په‌رله‌مانتاران به‌پرنسیپه‌ جيهانيه‌كانی كاری په‌رله‌مانی ئاشناده‌كرێن

کوردستان 11:52 PM - 2018-11-18
.

.

له‌خولێكی دوو رۆژه‌دا په‌رله‌مانتاران به‌ پرانسیپه‌ جیهانیه‌كانی كاری په‌رله‌مانی و په‌یره‌وی ناوخۆ ئاشنا ده‌كرێن.

 

فواد ئه‌حمه‌د راوێژكاری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه‌:"سه‌عات 9ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ١٨/١١/٢٠١٨ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ هاوكاری په‌یمانگای دیموكراتی نیشتمانی NDI له‌هۆتێل دیڤانی شاری هه‌ولێر خولێكی دوو  رۆژه‌ی بۆ په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێكرد".

 

وتیشی:"له‌رۆژی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، كه‌ زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌یبوون، له‌پرۆگرامی سه‌رله‌به‌یانی و له‌ دوو وانه‌ی جیاوازدا كه‌ له‌لایه‌ن پسپۆرانی په‌یمانگای نیشتمانی دیموكراتی NDI وترانه‌وه‌، تیایدا رۆڵی ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ نوێنه‌رایه‌تی، یاسادانان، چاودێری و گرنگی په‌یوه‌ندیكردن به‌هاوڵاتیان و سووده‌ سیاسییه‌كانی و سووده‌كانی حوكمڕانی و ته‌كنیكه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌هاوڵاتیان خرانه‌روو".

 

 باسی له‌وه‌شكرد:"له‌ پرۆگرامی ئێواره‌ش له‌دوو وانه‌ی تردا  رۆلی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ یاسادانان و چاودێری و ئه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌نێو لیژنه‌ و رۆڵی فڕاكسیۆنه‌كان، ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆن خرانه‌روو".

 

جه‌ختیكرده‌وه‌:" كۆتایی رۆژی یه‌كه‌میش به‌پرسیارو وه‌لامی كراوه‌ له‌نێوان په‌رله‌مانتارن و پسپۆرانی په‌یمانگای نیشتمانی دیموكراتی كۆتایی هات". 

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردوه‌:"بریاریشه‌ به‌یانی دووشه‌ممه‌ 19/11 پسپۆرانی په‌رله‌مانی كوردستان ناوه‌رۆكی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ چوار وانه‌دا بۆ ئه‌ندامانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان بخه‌نه‌روو".

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket