riklam

شانشینی سعودی پشتیوانی عیراق ده‌كات

عیراق 11:11 PM - 2018-11-18
.

.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨|١١|٢٠١٨ سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لە شوێنی مانەوەی خۆی لە ریازی پایتەختی عەرەبستانی سعودی پێشوازیکرد لە د. عەبدوڵا کوڕی محەمەد ئال شێخ سەرۆکی ئەنجومەنی شورای سعودی.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم ساڵح پێویستی هاریکاری جددی نێوان وڵاتانی دووپاتکردەوە بە مەبەستی پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکە و بە دور گرتنی کۆمەڵگا و وڵاتانی عەرەبی لە فکری توندڕەویی.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بەهێزکردنی په‌یوه‌ندی نێوان عيراق و شانشینی عەرەبستانی سعودی و پێویستی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کرایەوە، هاوکات گفتوگۆکرا سەبارەت بە گرنگی کاری هاوبەش بەو شێوەیەی یارمەتی پەرەپێدان و پێشکەوتن دەدات.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی شورای سعودی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی سەرۆک بەرهەم ساڵح و وەفدی هاوڕێی و پشتیوانی شانشینی عەرەبی سعودی دووپاتکردەوە بۆ عيراق لە بواری ئاوەدانکردنەوە و قەڵاچۆکردن و لە ناوبردنی تیرۆردا.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket