riklam

سلێمانی.. دوو ساخته‌كار ده‌ستگیركران

کوردستان 10:22 PM - 2018-11-18
.

.

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ تۆماری زه‌وی و زاریان ساخته‌كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌یندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتوه‌ رایگه‌یاندوه‌، شەوی 18-11-2018 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەهەماهەنگی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستابوون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەكە بە هاوڵاتیان .

دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار زانیارییان دەستكەوت لەسە دوو تۆمەتبار كە هەستاون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەكە بە هاوڵاتیان لەسنوری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لیژنەیەكیان پێكهێناو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا ئەمشەو هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن .

لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ع ، ر ، ح دانیشتوی شاری كەركوك و ك ، ع ، ش دانیشتوی شاری هەولێر ) بە فەرمانی بەڕێز دادوەرو بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و ڕەنگە فەرمانی دەستگیركردن بۆ كەسانی دیكەش دەربچێت كە دەستیان هەیە لەم تاوانەدا .

PUKmedia ڕاگەیاندنى پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket