riklam

د.به‌رهه‌م و شا سه‌لمان په‌یوه‌ندی عیراق و سعودیه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

کوردستان 09:07 PM - 2018-11-18
.

.

سه‌رۆك كۆمار و شا سه‌لمان پادشای سعودیه‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌ دوو قۆڵييه‌كانى نێوان عيراق و سعودیيه‌ ده‌كه‌نه‌وه.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عيراق و شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه‌، هاوكارى و هاريكارى نێوان هه‌ر‌دوو وڵاتى عيراق و شانشينى سعوديه‌يان تاوتوێكرد، به‌ ئامانجى خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى برا، بەڕێز سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی كرده‌ووه‌ له‌سه‌ر گرنگى چه‌سپاندنى ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگيرى لەناوچه‌كه‌دا.

ئەو وتانەی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨|١١|٢٠١٨ له‌ ميانه‌ى كۆبوونه‌وەیەکی بو لەگەڵ شا سه‌لمانى كوڕى عه‌بدولعه‌زيز پادشای سعودیه‌ لە ریازی پایتەخت به‌ ياوه‌رى شاندێكى باڵای عيراق.

دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح لە بەشێکی قسەکانیدا وتی: قوڵى و پته‌ویى په‌يوه‌ندى مێژوويى و برايانه‌ى نێوان عيراق و شانشينى سعوديه‌ ئەوەمان له‌سه‌ر پێويست ده‌كات هه‌ماهه‌نگ و هاوكارى زياترى يه‌كتری بين له‌ بواره‌‌كانى ئابوورى و بازرگانى و ئه‌منيدا.

هه‌ردوولاش جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگى چه‌سپاندنى سه‌قامگيرى ئاشتى و پشتيوانى ئه‌منى و سياسى وڵاتانی ناوچه‌كه‌ کردەووە، هەروەها كاركردن بۆ يه‌كخستنى هه‌وڵ و كۆششه‌كان له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژی و پشێوى ناوچه‌كه‌ و زاڵكردنى زمانى گفتوگۆ و يه‌كخستنى ئاڕاسته‌ى پرسه‌ چاره‌نووسازه‌ هاوبه‌شه‌كان بەشێکی تری گفتوگۆکانیان بوو.

به‌رێز سه‌رۆك كۆمار و پادشای سعودیه ئاماژه‌يان به‌ گرنگى كاراكردنى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد به‌ مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانیان به‌ره‌و ئاستێكى ستراتيژى و كردنه‌وه‌ى ئاسۆيه‌كى تازه‌ى هاوكارى له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.

کۆبوونەوەکە تاوتوێكردنى چه‌ند دۆسيه‌ و بايه‌تێكى له‌خۆ گرتبوو كه‌ ديارترينيان كاراكردنى هاوكاری له‌ نێوان عێراق و شانشينى سعوديه‌ له‌ بوراى ووزه‌دا، په‌له‌كردن له‌ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ پێناو په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌ ئابوورى و بازرگانييه‌كانى نێوانيان به‌و شێوه‌يه‌ى خزمه‌ت به‌ هه‌ردوو گه‌لى برا ده‌كات.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

photo_3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket