riklam

حه‌وت ملیار دیناره‌كه‌ی بانكی مه‌ركه‌زی ده‌چێته‌ په‌رله‌مان

ئابوری 07:40 PM - 2018-11-18
.

.

په‌رله‌مانتاران چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن پرسی ته‌ڕبوونی حه‌وت ملیار دینار له‌بانكی مه‌ركه‌زی بخرێته‌ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجامبدرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شیروان میزا قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پرسی ته‌ڕبوونی بڕی زیاتر له‌ حه‌وت ملیار دینار له‌ بانكی مه‌ركه‌زی، پرسێكی گرنگه‌و له‌ئێستادا لیژنه‌ی دارایی سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكه‌ له‌سه‌ری تا بخرێته‌ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌ن.

وتیشی: پێویسته‌ ئه‌و بابه‌ته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی تێدا بكرێت، تا وه‌ڵامی شه‌قامی عیراقی بدرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیاوازی له‌نێوان وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی رافیده‌ین و پارێزگاری بانكی مه‌ركه‌زی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد هه‌یه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی رافیده‌ین، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی ته‌ڕبووه‌، پێشتر ته‌له‌ف بووه‌و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ بانكی مه‌ركه‌زی تا بیگۆڕێته‌وه‌ به‌پاره‌ی نوێ و بیخاته‌وه‌ بازاڕ، به‌ڵام به‌ وته‌ی عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی مه‌ركه‌زی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌هۆی ته‌ڕبوونه‌وه‌ ته‌له‌ف بووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ پێشتر ته‌له‌ف بووبێت، ته‌نها تێچووی گۆڕینی پاره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی كه‌ دوو سه‌نت تا چوار سه‌نته‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئاوی باراناوه‌وه‌ ته‌له‌ف بووبێت و بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه‌ هه‌بێت، بێگومان په‌رله‌مان ده‌بێت بڕیاری خۆی بدات و كه‌مته‌رخه‌مان بداته‌ دادگا.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket