riklam

هه‌ولێر.. بكوژی كچه‌ نیپاڵیيه‌كه‌ ده‌ستگیركرا

کوردستان 07:20 PM - 2018-11-18
.

.

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بكوژی كچه‌ نیپاڵیيه‌كه‌ى راگه‌یاندو تاوانباره‌كه‌ش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.

هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌، شه‌وی رابردوو تۆمه‌تبارێكی كوشتن و دزی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا كه‌ دوای ده‌ستگیركردنی دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.

وتیشی: ئه‌و كه‌سه‌ به‌ناوی كارمه‌ندی كاره‌باوه‌ ده‌چێته‌ ماڵێك له‌ گه‌ڕه‌كی گه‌نجان سیتی به‌مه‌به‌ستی دزی كردن دوای ئه‌وه‌ی كچێكی نیپاڵی كه‌خزمه‌تكاری ئه‌و ماڵه‌یه‌ ویستویه‌تی رێگری لێبكات ئه‌ویش كوشتویه‌تی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوانباره‌كه‌ بڕی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار و 100 دۆلاری ئه‌مریكی دزیوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس، تۆمەتبارەکە خێزاندارە ‌و خاوەنی سێ‌ منداڵە، جگە لەوەی سەربازی سوپای عیراق بووە، لە بنەڕەتدا خەڵكی شاری موسڵە و ماوەیەكی زۆرە نیشتەجێی شاری هەولێره‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket