riklam

خۆری تە‌ندروستی لە‌ -ئاسۆ-وە‌ ھە‌ڵدێ!

بیروڕا 07:15 PM - 2018-11-18
.

.

لە‌م فە‌زایە‌ی منی تیێدام كە‌ پێی دە‌وترێ تە‌ندروستی، لە‌م باخچە‌ی ئۆمێدە‌ی پێی دە‌وترێ نە‌خۆشخانە،‌ كە‌ شە‌و و ڕۆژ ئومێد دە‌بە‌خشن بە‌ پیرێكی بێ ئومێد، ئارامی‌ دە‌بە‌خشن بە‌ منداڵێكی بێ ئۆقرە، خە‌ندە‌ دە‌بە‌خشن بە‌ دایكێكی قوڕگ پڕ لە‌ گریان، دڵنیایی دە‌بە‌خشن بە‌ باوكێكی دە‌ست زبری ماندووی ژیان، پێویستی بە‌ ھیمە‌تێكە‌ لە‌ -ئاسۆ-وە‌ ھە‌ڵبێ! پێویستی بە‌ ئە‌قڵێكی بە‌ڕێوە‌بە‌ری ئە‌كادیمی و ماندوونە‌ناسێكە‌ كە‌ لە‌ ڕابردوودا لە‌ ھە‌موو شایستە‌یە‌كی خانە‌نشینی خۆش بوو بۆ ئە‌وە‌ی مووچە‌ی ماندووبونی خۆی وە‌ربگرێ‌! 

ئە‌و پارێزگارە‌ی بە‌ درێژایی ماوە‌ی پارێزگاربوونی پارێزە‌ری ڕاستە‌قینە‌ی ھاوڵاتی و پشتیوانی ھە‌میشە‌یی تە‌ندروستی بوو، ئە‌و -ئاسۆ-یە‌ی بوو بە‌ ئاسۆی ھە‌ڵھاتنی خزمە‌تی تە‌ندروستی بە‌ساڵاچووان و چارە‌سە‌ری ڕۆژانە‌ی ھاوڵاتیانی قە‌زا و ناحیە‌كان و واڵاكردنی دە‌رگای چارە‌سە‌ر لە‌ نە‌خۆشخانە‌ی ھە‌ناوی بۆ ئە‌و نە‌خۆشانە‌ی دە‌ستیان بە‌ پسپۆرە‌كان ناگات.

ئە‌و -ئاسۆ-یە‌ی یە‌كێتیە‌كی چاونە‌ترسە‌ لە‌گە‌ڵ نە‌یاران و كوردێكی ڕە‌سە‌نە‌ لە‌ كاتی وە‌رگرتنی بە‌رپرسیارێتیە‌كان. 

بۆیە‌ بە‌ بڕوای من دوای تە‌واوكردنی ٢ خولی وە‌زاری بە‌ سە‌ركە‌وتوویی لە‌ لایە‌ن د. ڕێكە‌وت‌، باشترین و شیاوترین بۆ پۆستی وە‌زیری تە‌ندروستی د. ئاسۆ فە‌رە‌یدون-ە‌، بۆیە‌ من دە‌ڵێم: 

لە‌م سە‌ردە‌می ناكۆكیە‌دا پێویستە‌ ھە‌موو ڕا جیاوازە‌كان یە‌ك بخرێ!

 لە‌م ھە‌ستانە‌وە‌یە‌دا یە‌كێتیە‌كە‌ی مام پێویستی‌ بە‌ -ئاسۆ-یە‌كە‌ دە‌ستی بگرێ!

د. سە‌یوان داودی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket