riklam

به‌وێنه‌.. سه‌رۆك كۆمار گه‌یشته‌ ریازی پایته‌ختی سعودیه‌

عیراق 06:49 PM - 2018-11-18
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18-11-2018 سه‌رۆك كۆماری عیراق د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ وه‌فدی یاوه‌ری به‌ ‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ریازی پایته‌ختی شانشینی سعودیه‌، جێ ئاماژه‌یه‌ سه‌ردانه‌كه‌ له‌ سه‌ر بانگهێشتێكی ره‌سمی شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز‌ی پادشای سعودیه‌‌ ئاڕاسته‌ی به‌رێزیان كراووه‌.

له‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سعودیه‌‌ به‌ڕێوه‌چوو شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز و میر و به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازیان له‌ سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح كرد، مه‌راسیمی پێشوازیكردنه‌كه‌ به‌ میوزیكی نیشتمانی هه‌ردوو وڵاتی برا ده‌ستیپێكرد، دواتر نمایشی پاسه‌وانی شه‌ره‌فی به‌‌دواداهات.

سه‌‌رۆك كۆمار له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شا سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌‌زیز كۆده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار و شاندی یاوه‌ری چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌گه‌ڵ میر و به‌رپرسانی شانشینی سعودی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ وڵاتی سعودیه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌حمه‌د حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و ساڵح عه‌بدوڵا‌ وه‌زیری پیشه‌سازی و عه‌لی فه‌رحان پارێزگاری ئه‌نبار و فالح زیادی پارێزگاری موسه‌نا و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكار و شاره‌زایان یاوه‌ری ده‌كه‌ن.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket