riklam

كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دواده‌خرێت

عیراق 03:17 PM - 2018-11-18
.

.

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌بڕیار بوو رۆژی دوو شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت دواخرا بۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌.

حه‌سه‌ن ئالی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ دواخرا.

هاوكات پێشتر فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاندبوو، كه‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشده‌خرێت و  رۆژی 19-11-2018 دوو شه‌ممه‌ ئه‌نجامده‌درێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ پشووی فه‌رمییه‌ به‌هۆی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ).

ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ی گشتی عیراق.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket