riklam

دابەشكردنی نەوت كۆتایی پێدێت

کوردستان 03:09 PM - 2018-11-18
.

.

هەوڵەكەی یەكێتی بۆ زیادكردن و خێراكردنی دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا سەركەوتوو بوو، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت، تا سەرەتای مانگی 12 دابەشكردنی نەوت كۆتایی پێدێت و سەرجەم هاووڵاتیان بەشە نەوتەكانیان وەردەگرن.  

رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: زیادكردنی بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی لە 180 هەزار لیترەوە بۆ 540 هەزار لیتر سوودێكی زۆری بۆ هاووڵاتیان دەبێت، بەجۆرێك ئەگەر بەو بڕە كەمە بمایەتەوە ئەوا رەنگە دابەشكردنی نەوت تا مانگی 4ی بخایاندایە.

وتیشی: بەو بڕیارە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی بەسەر هاوڵاتیاندا خێراتر دەبێت و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەتوانن تا سەرەتای مانگی 12 دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری ناوشار تەواو بكەن.

وتیشی: پێشتر بەو بڕە كەمە نەئەتوانرا نەوتی دەرەوەی شار دابەشبكرێت بەڵام لە ئێستادا لە رۆژێكدا ناوشار و دەرەوەی شار دابەشدەكرێت و دوای تەواوبوونی پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە شارباژێڕ دابەشكردنی نەوت لە رانیە و قەڵادزێ دەستپێدەكات.

ئەمەش لە كاتێكدایە دابەشكردنی نەوت لە سنوری ناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندی 9دایە و لە دەرەوەی شاریش لە شارباژێڕە، بەهەوڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە مەبەستی خێراكردنی پرۆسەكە بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی لە 180 هەزار لیترەوە بۆ 540 هەزار لیتر زیادكرا، ئەمەش پرۆسەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو خێراكردو تا سەرەتای مانگی 12 لە ناوشار پرۆسەكە كۆتایی پێدێت و لە دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت.

PUKmedia   تاژاو محەمەد

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket