riklam

ئەڵێی پژمەیە

بابەتی گۆڕاو 02:10 PM - 2018-11-18
.

.

ئەڵێی پژمەیە

– میللەت هەمیشە زەغتی لەسەرە، ئەڵێی مەمكەو لەناو سوخمەدایە.
– پارتی و گۆڕان وەكو سەیارە وان، كە بەریەك كەوتن یەعنی رووداوێكی ناخۆش قەوماوە.
– غەڵەت ئەوكاتە غەڵەتە كە سوودی نەبێ‌.
– زۆر ناخۆشە لەو دەنكە جۆیە بچی كە بەتەمایە ببێ‌ بە بیرە كەچی كەرێك ئەیخوا.
– ئەگەر باش بیری لێ‌ بكەیتەوە، مولازم موحسینیش رۆژێ‌ لە رۆژان مناڵێكی پاك و بێ‌ گوناح بووە.
– ژنهێنان سەیرە، هەتا زیاتر ژن بێنی مەعنای وایە كەمتری لێ‌ ئەزانی.
– ئەڵێن لە دۆزەخ كە میوانتان دێ‌ هەشت نۆ مناڵی هاروهاجیان لەگەڵدایە.
– تاقە ئەندامێكی زاوزێ‌ كە ئەتوانی بیگریت بەدەستەوە گوڵە.
– دڵنیام ئەوەی درێلی ئیختراع كردووە زۆر رقی لە دراوسێكەی بووە.
– هەڵوێستی سەركردەكانمان ئەڵێی پژمەیە، هی كەسیان لەوی تر ناچێ‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket