riklam

باسی ناپلیۆن ئەكەم

بابەتی گۆڕاو 01:46 PM - 2018-11-18
.

.

باسی ناپلیۆن ئەكەم
- خۆزگە وازی لێ‌ ئەهێنام شەوی سەعاتێك بخەوم ... مەبەستم مێشكمە
- باوكی ڤیاگراش هەڵتناسێنێ‌ .. لەگەڵ بەختی كوردمە
- هەزار كتێبی تریشی لەسەر بنووسن ناگاتە مەسئولەكانی ئێمە ... باسی ناپلیۆن ئەكەم
- برای باوكیشی بی هەر دوو دەققەیە ... فەحسی دكتۆر ئەڵێم
- سێ‌ ژەممە نان و كەوەریش بخۆی هەر بەرزە ... مەخسەدم كۆلیسترۆڵی ئەم زەمانەیە
- زۆر زۆر زۆر زۆر موهیمە ... لە نیو سەعاتدا شەش هەزار بینەری هەبووە .. بەڵێ‌ لووتی نەجوا كەرەم
- هەردوولایان وەكو برا لەسەر كەركوك رێك كەوتن ... ئافەرم شیعە و سوننە
- جارێ‌ زووە، هێشتا وەختی نەهاتووە ... ملپێچ نا، لابردنی پاشەكەوتی مووچە
- كابرا ئەوەندە نەرجسییە لە هیچی نەبوو خەبەر بۆ خۆی دروست ئەكات ... خراپ تێ‌مەگە مەبەستم دۆناڵد ترامپە
- هەر ئەوە كە نایەڵێ‌ شەڕی ناوخۆ دروست ببێتەوە ... تیجارەتی نەوتت عەرز ئەكەم
- هەتا ئێستا زوربەیان هەر عەریفن ... نەتزانی پێشمەرگەكانی هەكاری ئەڵێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket