riklam

بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی و زار كورد و توركمان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن

کوردستان 01:26 PM - 2018-11-18
.

.

بۆ یه‌كه‌مین جار توركمان ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ كورد به‌ مه‌به‌ستی فشارخستنه‌ سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی و زارو كشتوكاڵی كه‌ركوك.

مه‌ردان عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان رایگه‌یاند: پێش چه‌ند رۆژێك جوتیارانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان سه‌ردانیان كردووین تا به‌ هاوبه‌شی كار له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانمان بكه‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش، وه‌ك ئه‌نجامدانی رێپێوانێك یاخود سه‌ردانی وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركوك.

وتیشی: توركمانه‌كانیش گه‌یشتووینه‌ته‌ ئه‌و راستییه‌ی كه‌ زه‌وییه‌كانیان داگیرده‌كرێت و مافیان ده‌خورێت، بۆشیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت مافه‌كانیان به‌ده‌ستبهێننه‌وه‌ ته‌نها له‌ رێگای كوردو به‌ كاری هاوبه‌شه‌وه‌ پێیان ده‌كرێت.

PUKmedia هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket