riklam

ده‌رمانی قاچاغ له‌كه‌ركوك ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

کوردستان 01:04 PM - 2018-11-18
.

.

له‌گه‌ڕه‌كێكی خواروی شاری كه‌ركوك ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆری ده‌رمانی قاچاغ ده‌گیرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی به‌ دوو ملیار دینار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌ شێوازی نایاسایی هێنراوه‌ته‌ شاره‌كه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی باڵا رایگه‌یاند: ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك له‌ گه‌ڕه‌كی دۆمیزی خوارووی شاره‌كه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕه‌ ده‌رمانێكی زۆری بێ مۆڵه‌تدا گرتووه‌. ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی پسپۆرانی ده‌رمانسازی نرخی ده‌رمانه‌ قاچاغه‌كان ده‌كاته‌ دوو ملیار دیناری عیراقی.

ئه‌و بڕه‌ ده‌رمانه‌ له‌ مالێكدا حه‌شاردرابوو كه‌ هیچ مۆڵه‌تیكی یاسایی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌بووه‌.

هاوكات راشیگه‌یاند: هاورده‌كردنی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ ده‌رمانه‌ به‌ رێگایه‌كی قاچاغ و نایاسایی هاتۆته‌ شاره‌كه‌وه‌.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێوبه‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌ندروستی گشتی له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ئاماده‌نه‌بوون هیچ لێدوانێك له‌و باریه‌وه‌ بده‌ن.

PUKmedia هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket