riklam

ناساندنی "له‌ ئامانه‌تی ئاشتیدا بن" له‌ كوردستانی نوێ

کتێب 12:29 PM - 2018-11-18
.

.

له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18-11-2018 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا كتێبی " له‌ ئامانه‌تی ئاشتیدا بن" ی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی دیاری تورك حه‌سه‌ن جه‌مال كه‌ هێژا دڵشاد وه‌ریگێراوه‌ بۆ كوردی، ناسێندرا.

له‌ وته‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی كتێبه‌كه‌، هێژا دڵشاد-ی وه‌رگێڕ وێڕای گه‌یاندنی سڵاوی نووسه‌ر به‌ ئاماده‌بووان، به‌وردی باسی له‌ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ كرد و ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ نووسه‌ر ده‌یه‌وێت له‌ڕێی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یه‌وه‌ تێڕوانێكی نوێ بۆ پرسی كورد بدۆزێته‌وه‌ و به‌ دیدێكی نوێوه‌ له‌ ئاشتی له‌و وڵاته‌ بڕوانێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ نووسه‌ر شێوازێكی تایبه‌تی له‌ نووسینی كتێبه‌كه‌یدا په‌یڕه‌و كردووه‌ كه‌ خۆی له‌ سه‌ردانی مه‌یدانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌ بابه‌تی به‌رهه‌مه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و په‌یوه‌ندیدار به‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌،

جا ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌سی ئاسایی بن یاخود له‌به‌رزترین لوتكه‌ی بڕیار و ده‌سه‌ڵاتدا.

دوای خسته‌ڕووی سه‌رنج و تێبینی و به‌شداری چه‌ند میوانێكی ئاماده‌بوو، كتێبه‌كه‌ به‌ ئیمزای وه‌رگێڕ به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket