riklam

د. به‌رهه‌م تارانی به‌ره‌وه‌ ریاز به‌جێهێشت

عیراق 11:37 AM - 2018-11-18
.

.

له‌كۆتایی سه‌ردانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌یدا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمیدا له‌سه‌ر بانگهێشتی  خادمی هه‌ردوو حه‌ره‌می پیرۆز شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود پادشای عه‌ره‌بستانی سعودی، به‌ره‌و ریاز به‌ڕێكه‌وت.

دوێنێ شه‌ممه‌ سه‌رۆك كۆمار له‌ تاران له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران چاوی كه‌وت به‌ ئایه‌توڵا عوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری باڵا و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران و گه‌وره‌ لێپرسراوانی ئێراندا كۆبووه‌وه‌.

له‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌دا ته‌ئكیدكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كان و كاری هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌ل و وڵاتی دراوسێ به‌و جۆره‌ی خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان ده‌كات، هاوكات گرنگی ئۆقره‌یی و ئارامی ناوچه‌كه‌ش دووپاتكرایه‌وه‌ له‌ پێناوی پێشكه‌وتنی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا.

ئه‌م زنجیره‌ سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵدان و كاركردنه‌یه‌ بۆ دامه‌زراندنی بناغه‌ی باشتری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ی  كه‌ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی وڵاته‌كان زامن ده‌بێت له‌لایه‌ك، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌ڕفه‌ته‌كانی هاریكاریی و لێك تێگه‌یشتن ده‌ره‌خسێنێت به‌ ئامانجی چه‌سپاندنی ئاشی و ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و پێشكه‌وتنیان.

PUKmedia نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket