riklam

به‌وێنه‌ .. رێز له‌قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتوچۆ ده‌گیرێت

کوردستان 11:26 AM - 2018-11-18
.

.

له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان پۆلیسی هاتوچۆ، بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك وه‌ك رێزگرتنیان له‌قوربانیانی رووداوه‌كانی خاتوچۆ، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیان راگرت.

 

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ كاتژمێر (۱۰:۰۰) بۆ ماوه‌ی (٥) خوله‌ك هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان ڕاگرت".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ئامانج لێی یادخستنه‌وه‌ و به‌رز ڕاگرتنی یادی قوربانیانی هاتوچۆ بوو، چونكه‌ ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و زیانێكی گیانی زۆری لێ كه‌وتووه‌ و به‌ هه‌زاران بریندار و كه‌مئه‌ندامی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا"ز

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" هه‌ر بۆیه‌ به‌شی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان به‌ به‌رده‌وامی و به‌ ڕێگای جۆراو جۆر هه‌وڵی داوه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی شۆفێران و پێدانی ڕێنمایی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنمایی جۆراوجۆر له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان و قوربانیانی هاتوچۆدا".

 

PUKmedia  راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket