riklam

له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ ‌

کوردستان 11:20 AM - 2018-11-18
.

.

یادگار فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌سنوری گه‌رمیاندا به‌رده‌وامه‌و هه‌موهه‌فته‌یه‌ك 216 هه‌زار لیتر نه‌وت دابه‌شده‌كه‌ین.

 

یادگار فه‌تاح ووتیشی ئه‌ونه‌وته‌ی دابه‌شی ده‌كه‌ین له‌ریگه‌ی به‌نزینخانه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت و پێشتر موختاری گه‌ڕه‌كه‌كان دانیشتوانی گه‌ره‌كه‌كانی خۆیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ و پسوله‌ی وه‌رگرتنی نه‌وتیان ڵێده‌ده‌ن و ئێمه‌ش به‌نزینخانه‌كانیان بۆدیاری ده‌كه‌ین.

 

به‌رێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان، ووتیشی له‌ڵلانماندایه‌ تاكۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی به‌شه‌نه‌وتی هاووڵاتیانی سنوره‌كه‌ دابه‌شبكه‌ین.

 

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket